بە فەرمی مۆبایلی Galaxy M53 5G بە کامێرای 108 مێگاپێکسڵی و زیاترەوە نمایش کرا

 

پاش ئەوەی بڕیار بوو لە ڕۆژی 27 ـی مانگی ڕابردوو سامسۆنگ مۆبایلی گالەکسی ئێم 53 نمایش بکات، بەڵام دوا کەوت بۆ ئەمڕۆ و ئەمڕۆ کۆمپانیاکە مۆبایلێکی ئاست مام ناوەندی نوێی نمایش کرد، ڕوونمایەکی قەبارە 6.7 ئینجی لە جۆری Super AMOLED لە خۆ دەگرێت بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و ڕوونی +FHD

چیپسێتی Mediatek Dimensity 900 لە خۆ دەگرێت و تەنها بە بژاردەی بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بەردەست دەبێت، کامێرای گۆشە فراوان ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە، هەروەها دوو کامێرای دوو مێگاپێکسڵی بۆ ماکرۆ و قووڵی، لەگەڵ کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ

پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێر لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 25 وات دەکات، بە ڕەنگەکانی شین و قاوەیی و سەوز بەردەست دەخرێت و سامسۆنگ نرخی مۆبایلەکەی ئاشکرا نەکردووە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/6HRnJ0w
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە