بیستۆکی Galaxy Buds 2 تایبەتمەندی 360Audio بۆ زیاد دەکرێت 

 

ساڵی ڕابردوو سامسۆنگ بیستۆکی Galaxy Buds Pro نمایش کرد، بۆ ڕکابەری کردنی بیستۆکی بێتەلی Apple AirPods Pro، وە ئەم بیستۆکە تایبەتمەندی 360Audio لە خۆ دەگرێت، کە بریتییە لە گۆڕینی ئاڕاستەی دەنگ بە پێی جوڵەی سەری بەکارهێنەر، ئەمەش هاوشێوەی ‘Spatial Audio’ کۆمپانیای ئەپڵە کە لە بیستۆکی بێتەلی AirPods 3 و بیستۆکەکانی دیکەدا بوونی هەیە، ئێستا ئەم تایبەتمەندییە بۆ بیستۆکی بێتەلی Galaxy Buds 2 زیاد دەکرێت لە ڕێگەی نوێ کردنەوەیەکەوە

 

ژمارەی نوێ کردنەوەکە R177XXU0AVC8 ـە و جگە لە تایبەتمەندییە نوێیەکە، ئاستی پەیوەستی بوونی Bluetooth باشتر کراوە لەگەڵ جۆرایەتی دەنگ لە کاتی تەلەفۆن کردن، بۆ نوێ کردنەوەی بیستۆکەکە، سەرەتا بیستۆکەکە پەیوەست بکە بە مۆبایلەکەتەوە، پاشان ئەپی Galaxy Wearable بکەوە و بڕۆ بەشی ‘Earbuds settings’ و پاشان بڕۆ بەشی ‘Earbuds software update’ و نوێ کردنەوەکە ئەنجام بدە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/FITzuxX
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە