وەک دەزانین کۆمپانیای شاومی بە فەرمی دێتە نێو بازاڕی ئۆتۆمبێلی کارەبایی، جا بەم نزیکانە دەبێت یاخوود لە داهاتوویەکی دوور دیار نییە، ئێستاش لە داهێنان نامەیەکی نوێدا کە هی ساڵی ڕابردوو و ئێستاکە پەسەند کراوە لە لایەن کۆمپانیاکەوە، ئاماژە بەوە دەدات کۆمپانیاکە کامێرای گۆشە فراوانی بۆ ئۆتۆمبێلی کارەبایی پەرە پێداوە، کامێراکە لە سەرووی ئۆتۆمبێلەکە جێگیر کراوە و سێ هەستەوەر لە خۆ دەگرێت
هیچ بەروارێکی دیاری کراو نییە بۆ نمایش کردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە لایەن کۆمپانیای شاومییەوە، بەڵام ئەوە گوتراوە کە ئۆتۆمبێلەکانی کۆمپانیاکە لە هەردوو چەشنی SUV و Sedan دەبن، وە پێشووتر بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە نرخی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکەیان گونجاو دەبێت و بۆ ڕکابەری کۆمپانیاکانی دیکە دەبێت
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/KuGTVlN
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..