بەبێ ئەنجامدانی ئەم ٧ شتە مۆبایلە ئەندرۆیدەکەت مەفرۆشە

 

تەمەنی مۆبایلە ئەندرۆیدەکان بە شێوەیەکی تێکڕا نزیکەی 3 ساڵ یان هەندێک زیاترە، دوای ئەوەی توانای پاتری مۆبایلەکان کەم دەبێتەوە و نوێ کردنەوەی بۆ ڕەوانە ناکرێت، دوای ئەوەش بەکارهێنەرانی بڕیار دەدەن مۆبایلەکان بگۆڕن بە دانەیەکی نوێ

 

ئەگەر دەتەوێت مۆبایلەکەت بفرۆشیت بەڵام دوو دڵیت لێی، ئاوا ئەم نووسراوە بخوێنە و دڵنیا بەرەوە لە فرۆشتنی مۆبایلە ئەندرۆیدەکەت بە ئەنجامدانی 7 خاڵی زۆر گرنگ

 

1- هەموو داتاکانت بپارێزە (Backup بکە)

 

یەکەمین خاڵ و گرنگترین خاڵ بریتییە لە پاراستنی داتاکانت واتە backup کردنیان پێش فرۆشتنی مۆبایلەکە، کە زانیارییەکانی وەک contacts, call records, messages, photos, videos, documents, notes, songs, audio recordings, game progress, WhatsApp chats بگرێتەوە، وە ئەم کردارەش شایەنی ئەوەیە کاتی بۆ تەرخان بکەیت، ئێمە بە توندی پێشنیاری ئەوە دەکەین پێش فرۆشتنی مۆبایلە کۆنەکەت مۆبایلە نوێیەکە بکڕیت و پاشان زانیارییەکان بە تەواوەتی بگوێزیتەوە نێو مۆبایلەکە، یاخوود بە بیرگەیەکی دەرەکی (هاردی خارجی) زانیارییەکان هەڵ بگریت تاوەکو کاتی کڕینی مۆبایلە نوێیەکە

 

ئەگەر مۆبایلێکی نوێت کڕی باشترین ڕێگا بۆ ئاڵووگۆڕ کردنی زانیارییەکان لە مۆبایلە کۆنەکەت بۆ مۆبایلە نوێیەکە بریتییە لە ئەپی Samsung Smart Switch، کە بێگومان تەنها بۆ مۆبایلەکانی سامسۆنگ بەردەست نییە و بۆ هەموو مۆبایلێکە کە بە سیستەمی ئەندرۆید کار بکات

 

2- هەموو هەژمارەکان، ئامێرە پەیوەست بووەکان بسڕەوە

 

پاش گواستنەوەی زانیارییەکانت بۆ مۆبایلە نوێیەکە، تەواوی هەژمارەکان لە مۆبایلەکە کۆنەکەتدا بسڕەوە، بۆ نموونە هەژماری گووگڵ، هەژماری مایکرۆسۆفت، هەژمارەکانی سۆشیاڵ میدیا و هەر ئەپێکی لایەنی سێیەم

 

ئاگادار بە:

 

ئەگەر مۆبایلەکەت فۆرمات بکەیتەوە بە بێ سڕینەوەی هەژماری گووگڵ، ئەوا خاوەنەکەی داهاتوو لەوانەیە نەتوانێت مۆبایلەکە بەکار بهێنێت یان نەتوانێت بچێتە ژوورەوە بۆ هەژمارەکەی خۆی چوونکە هێشتا تۆ بە خاوەنەکەی دادەنرێیت

 

بۆیە دوای ئەم هەنگاوانە بکەوە بۆ سڕینەوەی هەژماری گووگڵ:

 

1- بەشی Settings لە مۆبایلەکەدا بکەرەوە

 

2- بەشی Accounts and backup بدۆزەرەوە و کرتەی لێ بکە

 

3- کرتە لە بەشی Manage accounts بکە

 

4- هەژماری گووگڵەکەت هەڵبژێرە و کرتە لە Remove account بکە

 

5- دووبارە کرتە لە Remove account بکە بۆ دڵنیا بوونەوە

 

لە کاتێکدا تۆ هەژمارەکانت سڕییەوە، ئەوە دڵنیا بەرەوە لە سڕینەوەی هەموو ئەو ئامێرانەی کە پێیەوە پەیوەست بوویت، بۆ نموونە بیستۆکی بێتەل، کاتژمێری زیرەک و ئامێرەکانی دیکەش

 

3- سیم کاردەکەت یان micro SD لاببە لە مۆبایلەکە

 

دیارە بەکارهێنەر نایەوێت سیم کاردی کەسی خۆی بکەوێتە دەستی کەسێکی دیکە، بۆیە سیم کاردەکەت دەر بکە لە مۆبایلەکە و micro SD دەربکە و بیخە نێو مۆبایلە نوێیەکە بۆ گەشتن بەو زانیارییانەی کە تێیدایە، وە ئەگەر داتناوە بۆ ئەوەی لەگەڵیدا بیفرۆشیت وەک دیارییەک یان سەرنج ڕاکێشانی زیاتری کڕیار، ئەوە دڵنیا بەرەوە لە سڕینەوەی تەواوی زانیارییەکان تێیدا

 

4- مۆبایلەکەت فۆرمات بکە

 

یەکێکی دیکە لە قۆناغە گرنگەکان بریتییە لە فۆرمات کردنی مۆبایلەکەت، واتە سڕینەوەی تەواوی بیرگەی مۆبایلەکە بۆ ئەوەی کەسی کڕیار لە داهاتوودا دەستی نەگات بە هیچ لە زانیارییە کەسییەکانی تۆ، هەروەها وا دەکات مۆبایلەکە خێراتر بێت و سەرنجی کڕیار زیاتر بۆ لای خۆی ڕابکێشێت، فۆرمات کردنی مۆبایلەکانی ئەندرۆید بە نزیکی وەک یەکن و بە هەمان ڕێگان، ئەمەش چۆنێتی ئەنجامدانێتی لە مۆبایلێکی سامسۆنگ:

1- بەشی Settings بکەرەوە

 

2- بڕۆ بەشی General management پاشان کردتە لە Reset > Factory data reset بکە

 

3- پاشان دووبارە کرتە بکە لە بەشی Reset

 

4- پاسۆوردی مۆبایلەکە تۆمار بکە، یان ئەگەر نییەتی یەکێک نییە لە داواکارییەکان

 

5- کرتە لە Delete all بکە

 

5- مۆبایلەکەت پاک بکەرەوە

 

پاش پاک کردنەوەی مۆبایلەکەت لە ناوەوە، وا باشترە لاشەی مۆبایلەکەت پاک بکەیتەوە پێش فرۆشتنی، بۆ ڕاکێشانی کڕیارێکی زیاتر و مامەڵەیەکی باشتر، وە پێش ئەوەی دەست بە پاککردنەوەی مۆبایلەکەت بکەیت ئەوا دڵنیا بەرەوە لەوەی کە دەیکوژێنیتەوە، لە بارگاوی کردنەوەی دادەبڕیت، هەروەها هێدفۆنی پێوە نەبێت، وە پاشان بە پەڕۆیەک و بە بەکارهێنانی پاککەرەوە بە وردی مۆبایلەکەت پاک بکەرەوە

 

6- ئێکسسوارەتە ڕەسەنەکان بپارێزە

 

ئەگەر تۆ هەموو سێ ساڵ جارێک یان زیاتر یان کەمتر مۆبایلەکەت دەگۆڕیت، ئەوە بیکە بە نەریتێک کە سندووقی ڕەسەنی مۆبایلەکە، کەیبڵی بارگاوی کردنەوە، کەلەی بارگاوی کەرەوە (ئەگەر هەیبوو)، وە هەموو شتێکی دیکە کە لەگەڵیدا بووە، چوونکە مۆبایلێک بە پێداویستییە ڕەسەنەکانی مامەڵەیەکی زۆر باشتر دابین دەکات وەک لەوەی لەگەڵیدا نەبێت

 

7- هەندێک توێژینەوە بە بازاڕدا بکە

 

ئەگەر ئەو 6 خاڵەی سەرەوەت ئەنجامدا، ئەوە مۆبایلەکەت ئامادەیە بۆ فرۆشتن، کۆتا هەنگاو بریتییە لە گەڕانێک و توێژینەوەیەک بە نێو بازاڕدا، لەوەی مۆبایلی هاوشێوەی ئەم مۆبایلە نرخی چەندە، تاوەکو چەندێک جیاوازی هەیە لە نێوان مۆبایلێک کە ڕێژەی پاکییەکەی کەمتر بێت لەم مۆبایلەی تۆ تاوەکو بیکەیت بە هۆکارێک بۆ مامەڵەیەکی باشتر، هەروەها تاوتوێی نرخەکەی بکەیت لەگەڵ ئەو کەسانەی کە کاری مۆبایلی دەستی دوو دەکەن و نرخیان بە تەواوەتی بزانیت، پاشان دەتوانیت بیفرۆشیت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/5y2jLhS
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە