گەنجێکی کورد کورسییەکی زیرەکی نایاب درووست دەکات بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت

 

گەنجێکی کورد بە ناوی دانیار عومەر کورسییەکی زیرەکی نایاب درووست دەکات بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، چەندین تایبەتمەندی نایاب لە کورسییەکەدا هەیە و لێرەدا خۆی باس لە ئامێرەکە دەکات:

 

دروست کردنی ئامێری wheel Chiarی زیرەک

 

بۆ ئەو کەسانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن

کە توانای جۆلاندنی دەست و پێیەکانیان نییە

دەتوانن ئەم ئامێرە بەکاربھێنن تایبەت مەندیەکانی

 

١. بەکارھێنەر دەتوانیت لە رێگەی جۆلاندنی سەرەوە کۆنترۆلی ئەم ئامێرە بکات بۆ ھەر چوار ئاراستەکە بۆ نمونە دەیەوێت بەرەوە پێشەوە بروات سەری بەرەو پێشەوە.

 

دەجۆلێنیت راستەوخۆ ئامێرەکە بەرەو پێشەوە دەجۆلێت بۆ ئاراستەکانی تریش بەھەمان شێوە لە ئیستادا ئامێرەکە تەنھا بەجۆلاندنی سەر دەجۆلێت بەلام لە داھاتوو دەتوانرێت پەرەی پێ بدرێت بەچەندین رێگای جیاواز ئامێرەکە بجۆلنیت بۆ نمونە رێگەی بیرکردنەوەی مێشک و رێگەی دەنگی وچەندین رێگەی تر.

 

٢-ئامێرەکە جۆرە ھەستەوەرێکی بۆ دروست کراوە لەبونی بەربەست لە دواوەی ئامێرەکە یان ناوچە نادیارەکان بە زمانی کوردی ئاگاداری دەکاتەوە.

 

٣-سیستەمی کاتی بۆ ئامێرەکە دروست کراوە کە بەکارھێنەرەکە دەتوانیت کاتەکان بزانێت لە رێگەی سەیرکردنی شاشەکەوە کە جێگر کراوە یان رێگەی دەنگی.

 

4- ئەم پرۆژەیە بە هەردوو زمانی پڕۆگرامسازی C و ++C پەرەی پێ دراوە.

 

*تێبینی ئەم پرۆژە دەتوانرێت زۆر لە ئیستا بەرەو پێشتر ببرێت و تایبەت مەندی زیاتری بۆ زیاد بکرێت بەتەواوی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت زودی لێ ببینین

 

چەند وێنەیەکی پرۆژەکە:

 

ڤیدیۆی پرۆژەکە:

 

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/XxD5Bvl
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە