مەترسییەکی گەورەی وێبگەڕی گووگڵ کرۆم ئاشکرا کرا، هەر ئێستا بیپشکنە

 

مەترسییەکی گەورەی وێبگەڕی گووگڵ کرۆم ئاشکرا کرا، هەر ئێستا بیپشکنە، ئەمە سەردێری هەواڵێکی ڕۆژنامەی The sun ـی بەریتانییە

 

زانیارییەکانی تۆ لەوانەیە لە مەترسییەکی گەورەدا بن، ئەمەش بەهۆی هەڵەیەکی بچووک لە وێبگەڕی گووگڵ کرۆم، شارەزایانی ئەو بوارە هۆشداری دەدەن کە لەوانەیە وێبگەڕەکە تۆ بخاتە بەر هێرشێکی هاک کردن

 

هەمووی پەیوەستە بە نوێ کردنەوەی وێبگەڕەکەت، ئەگەر ئەنجامی نەدەیت، تووشی کێشە دەبیتەوە، لەم هەفتەیەدا گووگڵ نوێکردنەوەیەکی بەپەلەی ڕەوانەی وێبگەڕەکە کرد، بە مەبەستی ڕاگرتنی کەلێنێک بۆ ئەوەی زیاتر گەشە نەکات، نوێ کردنەوەکەی گووگڵ بریتی بووە لە ئەلگۆریتمێکی نوێ کە پێی دەڵێن “Zero-Day”، ڕێگری دەکات لە گەشەکردنی کەلێنەکە بە مەبەستی پاراستنی بەکارهێنەر لە بردنی هەر زانیارییەکی

ئەم هەفتەیەی گووگڵ کرۆم بە “high severity” ناودەبرێت، کە ئەویش بریتییە لە دۆخێکی تەکنەلۆژی کاتێک تووشی پلاتفۆرمێک دەبێتەوە و زیانی توندی بەردەکەوێت و ئەگەری دەستتێوەردان لە زانیاری نهێنی بەکارهێنەران دەکرێت، وە هەروەها ئەم کێشەیە تووشی بەکارهێنەرانی وێبگەڕی مایکرۆسۆفت ئێج بۆتەوە و مایکرۆسۆفت نوێ کردنەوەی بەپەلەی ڕەوانە کردووە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکە، بۆ ئەوەی بە دوور بیت لەم کێشەیە دەبێت وەشانی وێبگەڕەکە 99.04844.84 یاخوود سەروو تر بێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/ZLS1Xgs
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە