x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە

چۆنێتی ناچالاک کردن و سڕینەوەی هەژماری تویتەر



هیچ گومانێک نییە لە تایبەتمەندییەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، دەتوانیت میمەکانت بەدەست بخەیت لەوێ، نوێترین هەواڵەکان بزانیت، دوور بیت لە پەڕەی نافەرمی وەک تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە، بەڵام بوون بە بەکارهێنەرێکی چالاک لە تۆڕەکەدا هەندێک سەختە!، چوونکە ئازادی ڕادەربڕین لە تۆڕەکەدا نەڕەخساوە تاوەکو ئێستا و تەواو ئازاد نیت لە تۆڕەکەدا، بۆیە ئەگەر تۆ خاوەنی هەژمارێکی تویتەریت و دەتەوێت بیسڕیتەوە لەبەر ئەم هۆکارانە یان هەر هۆکارێکی دیکە، ئەم بابەتە بخوێنەوە

 

تێبینی: مەرج نییە بە هەمیشەیی هەژمارەکەت دابخەیت، دەتوانیت لە دوای داخستنی هەژمارەکەت تاوەکو 30 ڕۆژ هەژمارەکەت بگەڕێنیتەوە

 

چۆنێتی سڕینەوەی تویتەر لە ڕێگەی وێبگەڕەوە:

 

ئەگەر تۆ کۆمپیوتەر یاخوود مۆبایل بەکار دەهێنێت لە ڕێگەی وێبگەڕەوە، ئاوا سوود لەم ڕێگایە دەبینیت، سەردانی Twitter.com بکە و لە هەژمارەکەت بڕۆ ژوورەوە

 

1- لەسەر کۆمپیوتەر، کرتە لە (More) بکە کە دەکەوێتە بەشی خوارەوە لە لای چەپ، ئەگەر مۆبایل بەکار دەهێنیت کرتە لە ئایکۆنی پرۆفایلەکەت بکە

 

2- بەشی Settings and Privacy هەڵبژێرە و پاشان کرتە لە Your account بکە

3- لە کۆتایی لیستەکەدا، تۆ Deactivate your account دەبینیت و کرتەی لێ بکە

4- پاشان بڕۆ کۆتایی ئەو پەڕەیە و لینک(بەستەر) ـی Deactivate بدۆزەرەوە و بەدەستی بهێنە

 

زانیاری زۆر دەبێت لەسەر ئەو پەڕەیە پێش ئەوەی بەستەرەکە بەدەست بهێنیت، ئاگادار دەکرێیتەوە کە چیدیکە ئەو ناوە(یوزەر نەیم) نامێنێت و ناتوانرێت تەماشای هەژمارەکەت بکرێت، هەروەها دوو بژاردەی گەڕانەوە هەیە لە ئەگەری پەشیمان بوونەوە لە سڕینەوەی، یەکێکیان بۆ ماوەی 30 ڕۆژ و یەکێکیان بۆ ماوەی 12 مانگ

دەتوانیت پێش سڕینەوەی هەژمارەکەت ئەگەر پێویستیت بە زانیارییەکانی نێوی هەبوو، لە ڕێگەی ئەم لینکە(بەستەرە) دایبگریت

 

ئەگەر ئەپی تویتەر لەسەر مۆبایل بەکار دەهێنیت، بەم شێوەیە هەژمارەکەت ناچالاک بکە:

 

1- کرتە بکە لە ئایکۆنی پرۆفایلەکەت لە لای چەپ لەسەرەوە، پاشان بەشێک دەکرێتەوە و کرتە لە Settings and privacy بکە لە خواروەی ئەو بەشە

 

2- پاشان کرتە لە Your account بکە لە سەرەوەی ئەو بەشەدا و کرتە لە Deactivate Account بکە

 

 

چەند تێبینییەکی بەسوود:

 

1- لە دوای ئەم پرۆسەیە تویتەرەکەت دەسڕێتەوە و نامێنێت، بەڵام تویتەر 30 ڕۆژ دەوەستێت لە ئەگەری پەشیمان بوونەوەی بەکارهێنەر و بۆ گەڕاندنەوەی پێش ئەو ماوەیە بگەڕێوە تویتەر و بەهەمان Username بڕۆرە ژوورەوە.

 

2- ئەگەر پلانت وایە کە هەژمارێکی نوێی تویتەر درووست بکەیت بە هەمان Username و ئیمەیڵی ئەو هەژمارەی کە سڕیوتەتەوە، Username و ئیمەیڵی ئەم هەژمارەی ئێستات بگۆڕە چوونکە ڕێگە نادرێت دوو هەژمار هەمان Username و ئیمەیڵ بن

 

3- ئەگەر دەتەوێت زانیارییەکانی نێو تویتەرەکەت داببەزێنیت، ئەوا پێش سڕینەوەی ئەنجامی بدە، چوونکە پاش ئەم کردارە تویتەر ناتوانێت زانیارییەکانت ئاڕاستە بکات



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/tlvbWsI
via IFTTT