تیم کووک دەڵێت لەم چارەکەی پێشووتر زۆرترین بەکارهێنەری ئەندرۆید روویان کردۆتە بەکارهێنانی ئایفۆن



پاش بڵاو کردنەوەی داهات و قازانجی کۆمپانیای ئەپڵ بۆ چارەکی دووەمی ئەمساڵ و تۆمار کردنی ئەنجامێکی زۆر باش، تیم کووک بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەپڵ لە میانەیەکدا لەگەڵ تۆڕی CNBC ڕایگەیاند لەم چارەکەدا زۆرترین بەکارهێنەران مۆبایلەکانیان بە ئایفۆن گۆڕیوە لە ئەندرۆیدەوە

 

لە میانەی گفتوگۆکاندا لەگەڵ تۆڕەکە ڕایگەیاند ئایفۆن 13 سەرکەوتنێکی گەورە بووە بۆ ئەپڵ لە ڕووی فرۆشەوە، هەروەها ڕایگەیاند ئەوەی ئەمە دەسەلمێنێت بەرز بوونەوەی فرۆشی ئایفۆنە لەم چارەکە بەراورد بە هەمان چارەکی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 5%، واتە لە 47.88 ملیار دۆلارەوە بۆ 50.57 ملیار دۆلار

 

ئەپڵ چیدیکە ئەوە ئاشکرا ناکات کە چەند دانە لە بەرهەمەکانی فرۆشراوە، تەنها ئەوە ئاشکرا دەکات داهاتی فرۆشەکەی چەند بووە، بۆیە ئێمە نازانین ئەپڵ چەند دانە مۆبایلی ئایفۆنی لەم چارەکەدا فرۆشتووە، هەروەها گرنگە تێبینی ئەوە بکەین ئەم گەشە کردنەی فرۆشی ئایفۆنەکان لە پاڵ ئەو کەم و کورتییەی چیپ و پارچەکانی دیکە دەستکەوتێکی گەورەیە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/1ZhcG8a
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە