ئایا بارگاوی کەرەوەی خێرا زیانی هەیە بۆ تەمەنی پاتری؟

 

بارگاوی کەرەوەی خێرا ئێستا تایبەتمەندییەکی زۆر باوە لە مۆبایلە زیرەکەکان، ئۆتۆمبێلی کارەبایی، لاپتۆپ و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی دیکە، تایبەتمەندییەکە بریتییە لە خێراتر بارگاوی کردنەوەی ئامێرەکەت واتە لە کاتێکی کەمتر دا، بەڵام لەگەڵ ئەوەی خێرا بارگاوی کردنەوە بەسوودە، ئایا زیانی هەیە بۆ سەر تەمەنی پاترییەک یاخوود مۆبایلەکەت؟ لێرەدا وەڵامەکەی وەر بگرە

 

سەرەتا با بزانین بارگاوی کەرەوەی خێرا چییە؟

 

بارگاوی کەرەوەی خێرا بریتییە لەو تایبەتمەندییەی کە بارگاوی کردنەوەی ئامێرەکەت بە کاتێکی کەمتر بۆ دەستەبەر دەکات، واتە ئەو ئامێرانەی پشتگیری لەم تایبەتمەندییە ناکەن کاتێکی زێدە تریان پێدەچێت بۆ بارگاوی کردنەوە، وە مەرجی گونجان بۆ خێرا بارگاوی کردنەوە بریتییە لەوەی ئامێرەکە پشتگیری لێ بکات، وە ڕادەی خێراییەکەی کە بە (وات) دەپێورێت سنووردار کراوە و ئامێرەکە تەنها توانای هەیە هێندەی ئەو خێراییەی کە کۆمپانیای درووستکەر بۆی دیاری کردووە پشتگیری لێ بکات، بۆیە پەیوەست کردنی مۆبایلەکەت بە کەلەی بارگاوی کەرەوەی خێراتر هیچ سوودێکی نابێت کاتێک پشتگیری لێ نەکات، ئێمە لەم نووسراوەدا مۆبایلە زیرەکەکان بەکار دەهێنین وەک نموونە

 

لە زۆربەی کۆمپانیای درووتسکەری مۆبایلەکە زیرەکەکاندا ئەگەر خێرایی بارگاوی کردنەوە لە 10 وات زیاتر بێت بە بارگاوی کەرەوەی خێرا ناوزەندی دەکەن، لە کاتێکدا هیچ پێوانەیەکی جیهانی نییە بۆ دیاری کردنی ئەوەی لە هێزی چەند واتەوە بە بارگاوی کەرەوەی خێرا دیاری دەکرێت، بەڵام ئەوە لای هەمووان ڕوونە کە تاوەکو (وات) زیاتر بێت خێراتر بارگاوی دەبێتەوە

 

ئێستاش پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە، ئایا زیان بە پاتری دەگەیەنێت؟

 

ئەم پرسیارە زۆرجار لای کەسێک درووست دەبێت کە هەست بە گەرم بوونی مۆبایلەکەی بکات، لەوەی کە هەست بکات مۆبایلەکە هێزێکی زیاتر بەکار دەهێنێت لە کاتی بارگ کردنەوە و گەرم دادێت، وەک دەزانین گەرم بوون خراپە، بە تایبەتی بۆ پاتری لە جۆری lithium-ion کە زۆرینەی مۆبایلە زیرەکەکانی ئێستا ئەم جۆرە بەکار دەهێنن، لە وەڵامی ئەوەی کە ئایا بارگاوی کەرەوەی خێرا زیانی هەیە بۆ پاتری؟ نەخێر، سیستەمی خێرا بارگاوی کردنەوە کار دەکات بۆ کەمتر گەرم داهاتنی مۆبایلەکە

 

ئەمەش کەوتووەتە سەر قۆناغی بارگ کردنەوە، ئەمیش دوو قۆناغ لە خۆ دەگرێت، قۆناغی یەکەم بریتییە لەو کاتەکەی کە پاترییەکە نزیکی بەتاڵە یان بە تەواوی بەتاڵە، بۆیە دەبینیت کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنەری مۆبایل شانازی دەکەن بەوەی کە لە 0% بۆ ڕێژەیەکی دیاری کراو چۆن مۆبایلەکە بە خێرایی بارگاوی دەبێتەوە، بەڵام زۆر جار باسی پاش ئەوە ناکەن، هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە تاوەکو پاترییەکە بەو ڕێژەیە بارگاوی دەبێتەوە ئاوا زۆر خێرایە و مۆبایلەکە تووشی گەرم داهاتن دەکات، بەڵام هەر کە گەشتە ئەو ڕێژە، ئاوا خێرایی بارگاوی کردنەوە کەم دەبێتەوە بۆ پاراستنی پاتری مۆبایلەکەت لە گەرمی و پەستان خستە سەری و کەمتر کردنی تەمەنی، هەر بۆیە ئەگەر تێبینیت کردبێت لە سەرەتاوە مۆبایلەکەت خێرا بارگاوی دەبێتەوە، بەڵام بۆ پڕبوون کاتێکی زۆرتری پێ دەچێت

 

لە هەمووی گرنگتر لە سیستەمی بارگاوی کەرەوەی خێرا بریتییە لەوەی ئەگەر مۆبایلەکەت پلەی گەرمی ئاسایی خۆی تێپەڕێنێت ئەوا سیستەمەکە دەکوژێتەوە و مۆبایلەکە بە خێراییەکی ئاسایی بارگ دەبێتەوە هەتاوەکو پلەی گەرمی دادەبەزێت

 

کۆمپانیاکان شێوازی دووانە پاتری پەیڕەو دەکەن بۆ کەم کردنەوەی ئەم زیانە، دووانە پاتری سوودی هەیە لە کاتی خستەسەری ئەم بڕە زۆرە پەستانە و دوو پاترییەکە هاوکاری یەکتر دەکەن بۆ هەڵگرتنی پەستانەکە، یەکێکی تر لە ڕێگاکانی پاراستنی لە ڕێگای سۆفتیۆرەوە دەبێت، کە لە لایەنییەوە چاودێری بارگاوی کردنەوە دەکرێت بۆ ئەوەی زیان بە پاتری مۆبایلەکە نەگات

 

وەک زانیمان خێرا بارگاوی کردنەوە بە شێوەیەکی بەرچاو کاریگەری نابێت لەسەر تەمەنی پاتری، بەڵام ئایا بارگاوی کەرەوەی هێواشتر بەڵگەیە بۆ تەمەنێکی درێژتری پاتری؟ لە وەڵامدا نەخێر، تەمەن درێژی پاتری بە ڕادەی بارگاوی بوونەوە هەیە لەگەڵ بەکارهێنانی، باشتر وایە لە کاتی بارگ کردنەوە کار بە مۆبایل نەکەیت و ڕێژەی بارگاوی کردنەوە لە 80% تێپەڕ نەکات



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/zyHUE1l
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە