براندی Beats سێ ڕەنگی نوێی لە بیستۆکی بێتەلی Studio Buds ڕاگەیاند، ڕەنگی شین و پەمەیی و خۆڵەمێشی، دەچنە پاڵ ڕەنگەکانی دیکەی بیستۆکەکە کە پێشووتر هەبوون، رەش و سپی و سوور، نرخی بیستۆکەکە بریتییە لە 149,99 دۆلار
هەموو ڕەنگە نوێیەکان دەتوانرێت لە ئەپڵەوە بکڕدرێت چوونکە براندەکە سەر بە کۆمپانیای ئەپڵە، هەروەها دەتوانرێت لە کۆگاکانی دیکەش بکڕدرێت، وەک ڕەنگی خۆڵەمێشی لە کۆگای Amazon، هەروەها کۆگای Best Buy بۆ ڕەنگی شین و کۆگای Target بۆ ڕەنگی پەمەیی، براندەکە دەڵێت بیستۆکەکە خێراترین فرۆشی Beats بووە لە جیهاندا، لەگەڵ ئەم ڕەنگە نوێیانە، براندەکە چەند تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید کە ئەم بیستۆکە بەکار دەهێنن، زیاد کرد
تایبەتمەندییەکە ناوی “Locate My Beats” بۆ دیاری کردنی شوێنی بیستۆکەکە لە کاتی ون بوونی بەکار دێت، وە تەنها بۆ ئەم بیستۆکە تایبەت نەکراوە، هەر بیستۆکێکی دیکە پشتگیری لە ئەپی Beats بکات ئاوا دەتوانێت ئەم تایبەتمەندییە بەکار بهێنێت
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/vbVs8t9
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..