چۆنێتی بەکارهێنانی تایبەتمەندی AirDrop لەسەر ئامێری ماک بزانە

 

پرسیار لەوانە بکە کە هەر یەک لە ئامێرەکانی ئەپڵ، ئایفۆن، ئایپاد، ماک بەکار دەهێنن دەتوانن گەواهی ئەوە بدەن تایبەتمەندی AirDrop لە زۆر کاتدا یەکێکە لە باشترین تایبەتمەندییەکانی کۆمپانیای ئەپڵ، کە لە ڕێگەیەوە بە شێوەی بێتەل(وایەرلێس) زانیارییەکان لە نێوان دوو ئامێری ئەپڵدا بە شێوەیەکی خێرا و پارێزراو ئاڵوگۆر دەکرێت

 

ئەگەر ئەم تایبەتمەندییە بەکار بهێنیت، چیدیکە پێویست ناکات هیچ زانیارییەکی قەبارە گەورە بە ئیمەیل ڕەوانە بکەیت، یان هیچ شتێک زەخیرە بکەیت لە خزمەتگوزارییە هەورییەکاندا، بەڵکو لە ڕێگەی ئەم تایبەتمەندییە و بە بەکارهێنانی وای فای دوو ئامێرەکە پێکەوە پەیوەست دەبن، ئەگەر هەردووکیان پەیوەست نەبوو بن بە هەمان ئینتەرنێتیشەوە

 

بۆ بەکارهێنانی لەسەر ماک:

 

1- پێویستە ساڵی دەرچوونی ماکەکە لە 2012 و دواتر بێت، هەروەها کار بە وەشانی macOS Yosemite یاخوود دواتر بکات.

2- پێویستە دووری دوو ئامێرەکە 9 مەتر زیاتر نەبێت، هەروەها Wi-Fi و Bluetooth هەردووکیان کار بکەن

 

 

چۆنێتی کار پێ کردنی:

 

1- بەشی Finder window بکەرەوە و کرتە لە AirDrop لە بەشی “Favorites” بکە لە لاتەنیشتەوە، پاشان کرتە لە Go بکە لە بەشی menu bar و کرتە لە AirDrop بکە.

 

2- پاش کردنەوەی، ئەو کەسەی کە زانیارییەکان بۆ ڕەوانە دەکەیت دەبینیت، بە سادەیی ئەو فایلە ڕاکێشە کە دەتەوێت بیگوازیتەوە

 

3- ئامێرەکانی ماک، ئایفۆن، ئایپاد ئاگانامەیان پێ دەگات دەربارەی هاوبەشی کردن بە تایبەتمەندی AirDrop، پاشان تۆ دەتوانیت پەسەندی بکەیت

دەتوانیت چی هاوبەشی بکەیت لە ڕێگەی ئەم تایبەتمەندییەوە؟

 

زۆرینەی جۆری زانیارییەکان بەم تایبەتمەندییە هاوبەشی پێ دەکرێت، وەک:

 

1- فایلی دەنگی

 

2- دۆکیۆمێنتەکان

 

3- دیاری کردنی شوێن لەسەر نەخشە.

 

4- وێنە

 

5- ڤیدیۆ

 

6- وێبسایتەکان

 

لەگەڵ ئەم تایبەتمەندییە هیچ سنوورێکی قەبارە نییە بۆ ئاڵوگۆر کردن، بەڵام بۆ زانیارییە قەبارە گەورەکان کاتێکی زیاتر دەخایەنت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/8XMFcfo
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە