بپێشبینی بۆ تایبەتمەندییەکانی کامێرای ئایفۆن 14 پرۆ و پرۆ ماکس بڵاو کرایەوە

 

وردە وردە نزیک دەبینەوە لە مانگی 9 ـی ئەمساڵ، ئەو مانگەی کە ئەپڵ نوێترین ئایفۆنەکانی خۆی تێدا نمایش دەکات، وە زانیاری دزەپێکراو و پێشبینی کراو لە ئێستاوە دەست پێ دەکەن تاوەکو کاتی نمایش کردنی زنجیرەکە، ئێستاش لە ڕاپۆرتێکدا دزەپێکەرێکی چینی پێشبینی بۆ تایبەتمەندییەکانی کامێرای هەردوو مۆبایلی ئایفۆن 14 پرۆ و پرۆ ماکس دەکات

 

بە پێی پێشبینییەکە بێت دوو مۆبایلە پرۆ نوێیەکە کامێرای سەرەکییەکان ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ دەبێت بەراورد بە نەوەی پێش خۆیان کە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ بوو، لەگەڵ ئەوەی کە ڕوونیان بەرزترە، پێشبینی دەکات هەستەوەری کامێراکەش 21% گەورەتر تر بێت بەراورد بە نەوەی پێش خۆی واتە 1/1.3 ئینج بێت لە کاتێکدا نەوەی پێش خۆی 1/1.65 ئینج بوو

ئەم هەستەوەرە هەمان قەبارەی هەستەوەری Samsung GN1 هەیە و هەمان قەبارەی هەستەوەری مۆبایلی گووگڵ پێکسڵ 6 پرۆی هەیە، کە یارمەتیدەرە لە وێنەگرتنێکی باشتر لەگەڵ ڤیدیۆ گرتنێکی باشتر

 

بۆ چەندەمین جارە لەو کاتەوەی کە کۆمپانیاکانی دیکە ڕوونی کامێراکانیان بەرز کردۆتەوە پێشبینی دەکرێت ئەپڵیش بەرزی بکاتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هەر 12 مێگاپێکسڵە و پێشبینی زۆر هەیە ئایفۆن 13 دوا نەوە بووە بەو ڕوونیەوە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/u8raJ1I
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە