چۆنێتی نووسینی پیتە تایبەتەکان لەسەر سیستەمی ویندۆز 11


 

ئێستا تۆ پێویستە ڕاپۆرتێک بنووسیت، لە ناکاو پێویستت بە نووسینێکی وەها دەبێت ”Jones née Berkowitz” یان بەم شێوەیە “años” ئاوا تۆ چۆن‌ پیتی “ñ” یاخوود ”é” دەنووسیت؟ یاخوود دەتەوێت جوانکاری لە ناوی تایبەتی خۆتدا بکەیت یاخوود هەر کارێکی دیکە، ئاوا لەسەر سیستەمی ویندۆز 11 چۆن ئەم کارە ئەنجام دەدەیت؟

 

یەکێک لە باشترین و ئاسانترین ڕێگاکان بریتییە لە بەکارهێنانی CHARACTER MAP

 

چۆن بەکاردەهێنرێت:

 

1- کرتە لە ئایکۆنی ‘Search-گەڕان’ بکە لەسەر Taskbar ـەکەت و بنووسە ‘Character’ و پاشان ئەپی Character Map هەڵبژێرە.

 

2- ئێستا تۆ بەشێکی زۆر لە پیتی تایبەتت دەست دەکەوێت بۆ فۆنتێکی دیاریکراو، دەتوانیت فۆنتەکە بگۆڕیت لە بەشی سەرەوەدا وەک لەم وێنەیەدا دەر دەکەوێت و بیکەیت بە فۆنتی دڵخوازی خۆت.

3- کرتە لەو پیتە تایبەتییانە بکە کە دەتەوێت، وە پاشان کرتە لە دوگمەی “Select” بکە و ئەو پیتانە لە بەشی Characters to copy وەک لە وێنەکەدا دیارە دەردەکەون.

 

4- لەگەڵ ئەوەی کە هەموو ئەو پیتە تایبەتییانەت هەڵبژارد کە دەتویست، کرتە لە دوگمەی ‘Copy’ بکە و وە ‘Paste’ بکە لەو نووسراوەی کە دەتەوێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/TkntSCV
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە