شاومی سێ مۆبایلی دیکەی لە زنجیرەی Redmi Note 11 بۆ جۆری جیهانی بڵاو کردەوە

 

شاومی ئەمڕۆ کۆنگرەیەکی ئەنجامدا و سێ مۆبایلی بە پشتگیری کردنی تۆڕی نەوەی پێنجەمەوە ڕاگەیاند لە زنجیرە مۆبایلی ئاست ناوەندی Redmi Note 11، مۆبایلەکان بریتی بوون لە +Redmi Note 11 Pro و Redmi Note 11S و Redmi 10 5G

 

+Redmi Note 11 Pro

 

ئەم مۆبایلەکە هەمان تایبەتمەندییەکانی جۆری چینی بە هەمان ناو لە خۆ دەگرێت، خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجییە لە جۆری Super AMOLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز، کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 108 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و ماکرۆ بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت

 

چیپسێتی Mediatek Dimensity 920 لە خۆ دەگرێت و پاترییەکی 4,500 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لەسەر جێگیر کراوە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 120 وات دەکات

نرخی بریتی دەبێت لە 369 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت، 399 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت، 449 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت

 

Redmi Note 11S

 

ئەم جۆرە مۆبایلەش هەمان تایبەتمەندی هەیە لەگەڵ Poco M4 Pro 5G، واتە ڕوونمایەکی قەبارە 6.6 ئینجی لە جۆری IPS LCD بە تێکڕای 90 هێرتز لە خۆ دەگرێت و چیپسێتی Mediatek Dimensity 810 لەسەر جێگیر کراوە و کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و 8 مێگاپێکسڵ بۆ گۆشە فراوان و 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ لە خۆ دەگرێت ، هەروەها پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لەسەر جێگیر کراوە و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 33 وات دەکات

نرخی بریتی دەبێت لە 249 دۆلار بۆ بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت و 279 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت و 299 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت

 

Redmi 10 5G

 

ئەم جۆرە مۆبایلەش هەمان تایبەتمەندی لەگەڵ مۆبایلی Redmi Note 11E هەیە، واتە ڕوونمایەکی 6.58 ئینجی لە جۆری LCD بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز لە خۆ دەگرێت، چیپسێتی Mediatek Dimensity 700 لەسەر جێگیر کراوە و کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و 2 مێگاپێکسڵ بۆ قووڵی لە خۆ دەگرێت، پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لەسەر جێگیر کراوە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 18 وات دەکات

نرخی بریتییە لە 199 دۆلار بۆ بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت و 229 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/I3QieOs
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە