بە فەرمی ڕێدمی زنجیرە مۆبایلی Redmi K50 نمایش کرد، لەگەڵ مۆبایلێک لە زنجیرەی ڕێدمی K40

 

بە فەرمی ئەمڕۆ ڕێدمی کۆنگرەیەکی ساز کرد و چەندین بەرهەمی نوێی لە چەشنە جیاوازەکان نمایش کرد، زنجیرەی ڕێدمی K50 نوێ و مۆبایلی Redmi K40S لەو بەرهەمانە بوون کە لەم کۆنگرەیەدا نمایش کران

 

Redmi K40S

 

خاوەندارێتی لە ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی لە جۆری AMOLED بە پانێڵی E4 کۆمپانیای سامسۆنگ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 360 هێرتز

چیپسێتی Snapdragon 870 لەسەر جێگیر کراوە و جۆری بیرگەی لە جۆری UFS 3.1 و جۆری ڕامی لە جۆری LPDDR5 ـە، هەروەها سیستەمی ساردکەرەوە لە خۆ دەگرێت و پاترییەکی 4,500 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لەسەر جێگیر کراوە کە پشتگیری بارگاوی کەرەوەی 67 وات دەکات

 

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 48 مێگاپێکسڵە بە پشتگیری کردن لە OIS و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و 5 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ

نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە لە چین بریتی دەبێت لە 285 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت، هەروەها 315 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت، هەروەها 345 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت، وە 380 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت

 

Redmi K50

 

زنجیرەی نوێ، تایبەتمەندی بەرز و نرخی گونجاو لە خۆ دەگرن، مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجییە لە جۆری AMOLED بە ڕوونی 2K و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز، هەروەها لە دواوەیدا کامێرای سەرەکی ڕوونی بریتییە 48 مێگاپێکسڵ بە تایبەتمەندی OIS ـەوە و 8 مێگاپێکسڵ بۆ گۆشە فراوان و 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ لە خۆ دەگرێت، هەروەها کامێرای سێڵفی 20 مێگاپێکسڵە

چیپسێتی 5 نانۆمەتری Mediatek Dimensity 8100 لەسەر جێگیر کراوە و خاوەن پاترییەکی قەبارە 5,500 مللی ئەمپێر/کاتژمێرییە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 67 وات دەکات

هەروەها تایبەتمەندی Dolby Atmos و Bluetooth 5.3 و زیاتریش لە خۆ دەگرێت، نرخەکان لە چین بەم شێوەیەن: بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بە 378 دۆلار، بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بە 409 دۆلار، بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بە 441 دۆلار

 

Redmi K50 Pro

 

هەمان تایبەتمەندییەکانی جۆری Redmi K50 لە خۆ دەگرێت، جگە لەوەی چیپسێتەکەی لە جۆری Mediatek Dimensity 9000 ـی قەبارە 4 نانۆمەترییە و پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لە بارگاوی کەرەوەی 120 وات لە خۆ دەگرێت

 

هەروەها کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 108 مێگاپێکسڵە نەوەک 48 مێگاپێکسڵ، نرخەکان لە چین بەم شێوەیەن: بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 472 دۆلار، بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 520 دۆلار، وە بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 بریتییە لە 567 دۆلار و بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 630 دۆلار



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/9kUyc5j
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە