بە فەرمی لاپتۆپی Redmi Book Pro 2022 بە پرۆسێسەری ئێنتێڵ و گرافیک کاردی ئێن ڤیدیا و زیاترەوە نمایش کرا

 

بە فەرمی ئەمڕۆ ڕێدمی لە وڵاتی چین کۆنگرەیەکی ساز کرد، چەندین بەرهەمی نوێی لە چەشنە جیاوازەکان نمایش کرد، یەکێک لەوانەش بریتی بوو لە لاپتۆپی Redmi Book Pro 2022، ڕوونمایەکی قەبارە 15 ئینجی لە خۆ دەگرێت بە ڕوونی 3.2K و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز ، هەروەها ڕووناکی 400 نێت و بڕوانامەی TÜV بۆ پاراستنی چاو لە تیشکە زیانبەخشەکان

هەروەها پرۆسێسەری نەوەی دوازدەهەمی ئێنتێڵ H45 لە خۆ دەگرێت لەگەڵ دوو بژاردەی گرافیک کارد کە بریتین لە Nvidia GeForce RTX 2050 و Nvidia GeForce RTX 3050، هەروەها سیستەمێکی ساردکەرەوەی نوێ لە خۆ دەگرێت ، هەروەها دەرچەی Thunderbolt 4 لە خۆ دەگرێت

نرخی دەستپێکی لاپتۆپەکە لە چین بریتییە لە 835 دۆلار بۆ بیرگەی 512 گێگابایت لە جۆری SSD و ڕامی 16 گێگابایت لە جۆری LPDDR4x و گرافیک کاردی Nvidia GeForce RTX 2050



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/y7D6BJw
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە