ئێن ڤیدیا گرافیک کاردی Nvidia GeForce RTX 3090 Ti بە نرخی 1,999 دۆلار نمایش کرد

 

ئێن ڤیدیا ئەمڕۆ نوێترین گرافیک کاردی خۆی بە ناوی Nvidia GeForce RTX 3090 Ti نمایش کرد، دەبێتە ئاست بەرزترین گرافیک کاردی کۆمپانیاکە و یەکەمین بەرهەمی کۆمپانیاکەیە لە دوای نمایش کردنی RTX 3050 لە مانگی 7 ساڵی ڕابردوو

 

گرافیکی GA102 بە 10752 CUDA ناووکەوە لە خۆ دەگرێت، وە خێرایی لە 1.4GHz/1.7GHz بەرز کراوەتەوە بۆ 1.67GHz/1.86GHz، میمۆری لە جۆری GDDR6X لە خۆ دەگرێت بە قەبارەی 24 گێگابایت، وە خێراییەکەی بەرز کراوەتەوە لە 19.5 Gbps بۆ 21 Gbps

 

بە شێوەیەکی گشتی بەراورد بە گرافیک کاردی Nvidia GeForce RTX 3090 بە ڕێژەی 9% خێراترە و توانای 450 واتی دەوێت بۆ کارپێکردن کە ئەوەش 100 وات زیاترە لە جۆری Nvidia GeForce RTX 3090

 

دووبارە کۆمپانیاکە بانگەشەی ئەوە دەکات گرافیک کاردەکەی باشترینە و توانای هەیە یارییەکان بە ڕوونی 8K کار پێ بکات، نرخی بریتییە لە 1,999 دۆلار کە بە ڕێژەی 33% بەرز کراوەتەوە بەروارد بە نرخی Nvidia GeForce RTX 3090

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/ODv0xUI
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە