ئایفۆنی CPO چییە و جیاوازی چییە لەگەڵ ئایفۆنی نوێ؟

 

 

ئەگەر کڕیاری بەرهەمەکانی ئەپڵ بیت، وشەی بەرهەمەکانی CPO یاخوود refurbished لەگەڵ بەرهەمەکاندا بینیوە، ئایە ئەم جۆرە بەرهەمە چییە و جیاوازی چییە لەگەڵ جۆری نوێ؟، ئەم جۆرە بەرهەمە بۆ هەموو جۆرە بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ بەردەستە، بەڵام ئێمە لێرەدا تیشکی تەواوەتی دەخەینە ئایفۆن

 

ئایفۆنی CPO یاخوود refurbished دەگەڕێنێدرێتەوە بۆ دۆخی سەرەتای کار کردنی، واتە وەک نوێی لێ دەکرێتەوە، دوای ئەوەی کە خاوەنێکی هەبووە یاخوود مۆبایلێک بووە لەو مۆبایلانەی کە پیشان دراوە لە پێشانگاکاندا (مۆبایلی عرض) ، کڕیاران و فرۆشیاران بە ئایفۆنی ‘فرۆشراو’ یان ‘دووبارە درووستکراو’ یان ‘نوێ کراوە’ ناوی دەبەن

 

بۆچی ئایفۆنی CPO بە نزیکی وەک ئایفۆنێکی نوێیە؟

 

هۆکاری سەرەکی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەم جۆرە ئایفۆنانە تەواوی پارچەکانی ئایفۆنێکی نوێ لە خۆ دەگرن، لە پاتری مۆبایلەکەوە هەتاوەکو ڕوونماکەی و تەواوی پارچەکانی، بەرهەمە تازەکراوەکان (CPO) هەمان بەرهەمی بەکارهێنراو نییە، بەڵکو کۆمپانیای ئەپڵ پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدات و هەر پارچەیەک لە مۆبایلەکە پارچەی ئۆڕجیناڵ نەبێت دەگۆڕێتەوە بە پارچەیەکی ئۆڕجیناڵ یان ئەگەر پارچەیەک کار نەکات بۆ نموونە پاتری مۆبایلەکە، دەگۆڕێتەوە بە پاترییەکە نوێ و 100% ئۆڕجیناڵ

 

ئایە بەرهەمە نوێ کراوەکان تاقی دەکرێنەوە؟

 

بەڵێ بە تەواوەتی لە ڕووی سۆفتیۆر و هاردوێرەوە پشکنینی تەواویان بۆ ئەنجام دەدرێت و هەموو پارچەکان دەپشکندرێت، وە ئەگەر لە تاقیکردنەوەکاندا سەرکەوتوو نەبوون ناخرێنە بازاڕەوە، ئەگەر کێشەیەک بدۆزرێتەوە مۆبایلەکە بە بەشی چاککردنەوە تێپەڕ دەبێت و ئەگەر کێشەکە لە پارچەیەک بێت بە تەواوەتی، تەواوی پارچەکە دەگۆڕێت و دووبارە پشکنینی بۆ دەکرێت، ئەگەر سەرکەوتوو بوو پاشان دەخرێتە بازاڕەوە

 

گرنگترین پرسیار ئەوەیە ئەم بەرهەمانە ماوەیەک چەندێک لای کەسێکی دیکە بووە؟

 

کۆمپانیای ئەپڵ بۆ تەواوی بەرهەمەکانی تەنها ئەو بەرهەمانە نوێ دەکاتەوە کە ماوەیەکی کورت لای بەکارھێنەرێکی دیکە بووە، یاخوود تەنها وەک مۆبایلێک بۆ نمایشی پێشانگا بەکارهێنراوە، بەرهەمەکانی نوێ کراوە بە تەواوی خاوێن دەکرێتەوە، واتە ڕوونماکەی جیا دەکرێتەوە و تەختەکلیل تۆزەکانی لەسەر لادەبرێت و تەواوی دەرچەکان پاک دەکرێنەوە و بەشە ناوەکییەکان (هاردوێر) بە تەواوی پاک دەکرێتەوە بۆ ئەوەی مۆبایلەکە وەک نوێ بێت

 

ئایە ئەو کەسەی کە بەرهەمەکەی لا بووە دەتوانێت دەستی بگات بە زانیارییەکان پاش نوێ کردنەوە؟

 

نەخێر بە دڵنیاییەوە ئەپڵ دڵنیایی دەدات لە سڕینەوەی تەواوەتی بیرگەی مۆبایلەکە واتە هارد درایڤەکە بە تەواوەتی لە هەر زانییارییەک پاک دەکرێتەوە و ئەو کەسەی کە پێشووتر بەرهەمەکەی لا بووە توانای نییە دەستی بگات بە زانیارییەکان پاش نوێ کردنەوە و کڕینەوەی لە لایەن کەسێکی دیکەوە

 

ئایە ئایفۆنی نوێ کراوە هەیە کە گەرەنتی (ضمان) هەبێت؟

 

بەڵێ بوونی هەیە، بەڵام گرنگ ئەوەیە بزانین کە هەموویان نیانە و باشتر وایە کە دوور بکەوینەوە لەو کۆمپانیایانەی کە هیچ گەرەنتییەک لەگەڵ بەرهەمەکانیاندا نییە

 

ئایە جیاوازی نێوان ئایفۆنی CPO و ئایفۆنێکی ئاسایی چییە؟

 

تاکە جیاوازی (بێگومان جگە لە نرخەکەی کە هەرزانترە) بریتییە لە پاک و خاوێنی و ڕووشانی ئایفۆنەکە، تاوەکو ڕووشانی کەمتر بێت و بە باشی پاک کرابێتەوە جۆرێکی باشترە

 

ئێمە ڕیکلام بۆ هیچ کۆمپانیا و لایەنێک ناکەین، تەنها ئامانج لەم بابەتە بریتی بووە لە ڕوونکردنەوەی بەرچاوی کڕیار، کڕیار دەتوانێت بڕیار بدات پاش خوێندنەوەی ئەم بابەتە بۆ کڕینی ئەم بەرهەمانە یاخوود نەکڕینیان.

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/qJFSjiU
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە