چۆنێتی کارپێکردنی ئەپی Cinebench بۆ تاقیکردنەوەی توانای کۆمپیوتەرەکەت

 

لەوانەیە لە هەندێک لە تاقیکردنەوەکاندا بۆ پرۆسێسەری کۆمپیوتەر لە ماڵپەڕەکاندا تاقیکردنەوەی ئەپی Cinebench بینیبێت، بەڵام نەزانیت مانایان چییە و بۆچی بەکار دێت و چۆن ئەنجام دەدرێت، لەگەڵ ئێمە بمێنەرەوە تاوەکو کۆتایی و مانای تەواوی تاقیکردنەوەکە و چۆنێتی ئەنجامدانی بزانە

 

یەکێک لە ئاسانترین ئەپەکان بۆ ئاستی سەرەتا بۆ تاقیکردنەوەی توانای کۆمپیوتەر، بریتییە لە Cinebench R23، کە تێیدا لە ئەپەکەدا لە ڕێگەی تاقیکردنەوەی 3D و چەند تاقیکردنەوەیەکی دیکە پرۆسێسەری کۆمپیوتەرەکەت هەڵدەسەنگێنێت، لە هەمووی گرنگتر، بە خۆڕاییە و کەمتر لە 10 خوولەک دەبات بۆ تاقیکردنەوەکە

لێرەوە بزانە چۆن دەکرێت:

 

ئەگەر تۆ ویندۆز بەکار دەهێنیت، ئەوە لە مایکرۆسۆفت ستۆر ئەپەکە بەدەست بهێنە، وە ئەگەر ماک بەکار دەهێنیت ئەوا لە ڕێگەی ئاپ ستۆر ئەپەکە بە دەست بهێنە، یاخوود لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی ئەپەکە بەدەست بهێنە

 

ئەگەر تۆ کار بە ویندۆز 10 یان 11 دەکەیت، پێویستە پرۆسێسەری ئێنتێڵ یان ئەی ئێم دی ت هەبێت و کار بە 64-bit بکەیت بە پشتگیری SSE3 و 4 گێگابایت ڕامت پێویستە، هەروەها ئەگەر macOS 10.13.16 و سەرووتر بەکار دەهێنیت ئەوا پێویستت بە پرۆسێسەرێکی 640-bit و بە لایەنی کەمەوە 4 گێگابایت ڕام

ئێستا کە ئەپەکەت داونڵۆد کرد، ئەپەکە بکەرەوە، دوو دوگمەی Start دەبینیت، لە بەشی سەرەوە لای چەپ، کرتە لە یەکێکیان بکە تاقیکردنەوەی Multi Core پرۆسێسەرەکە و کرتە لەوی دیکە بکە تاقیکردنەوەی Single Core بۆ پرۆسێسەرەکە ئەنجام دەدات، بە هەردووکیانەوە نزیکەی 10 خوولەک دەخایەنێت

 

ئەگەر دەتەوێت بزانین ئایا ئەو توانایەی کە کۆمپیوتەرەکەت پێشکەشی دەکات بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوام دەبێت یاخوود نا؟، ئەوا دەتوانیت تاقیکردنەوەیەکی 30 خوولەکی ئەنجام بدەیت بەم شێوەیە، بڕۆ بەشی File > Advanced Benchmark وە پاشان کرتە لە Minimum Test Duration بکە 30 Minutes هەڵبژێرە و هەر تاقیکردنەوەیەک کە دەتەوێت ئەنجامی بدە

وە بۆ ئەوەی خاڵەکان بە شێوەیەکی ڕێک هەژمار بکات پێویستە لە پاشبنەما (Background) هیچ جۆرە ئەپێک کار ناکات و ئەپەکە تەواوی توانای پرۆسێسەرەکە هەڵبسەنگێنێت، کاتێک کە تاقیکردنەوەکەت تەواو بوو، ئەنجامەکان لە پاڵ دوگمەی Start کە سەرەتا کرتەت لێ کرد، پیشان دەدرێت لە بەشی خوارەوە بە لای چەپ، وە تاقیکردنەوەکە دەبینیت و بەراوردکاری دەبینیت لە نێوان پرۆسێسەرەکەت و هاو ئاستەکانی



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/BaEvrQL
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە