ڕامی زیاد کراو چییە و بۆ هێندە لە ئێستادا بەکار دێت؟

 

لەم چەند ساڵەی دوایدا کۆمپانیاکانی بواری تەکنۆلۆژیا بە شێوەیەکی بەرفراوان جۆرێک لە ڕام بەکار دەهێنن کە ناودەبرێت بە Virtual RAM یان Extended RAM، ئایە ئەم جۆرە ڕامە وەک ڕامی ئاسایی وایە؟ کاری چییە و شێوازی کار کردنی چۆنە، وەڵامی ئەمانە و زیاتریش لەم بابەتەدا وەر بگرە

 

چۆنێتی کار کردنی ڕامی زیاد کراو

 

ڕامی زیاد کراو تەکنیکێکی بەڕێوەبردنی میمۆرییە کە تێیدا میمۆری لاوەکی دەتوانرێت بەکار بهێنرێت وەک ئەوەی بەشێک بێت لە میمۆری سەرەکی، ئەم جۆرە تەکنیکە باوە لە نێو هەموو سیستەمە کارپێکەرەکاندا

 

ڕامی زیاد کراو بەشی سۆفتیۆر و بەکار دەهێنێت بۆ بە توانا کردنی ئامێرەکە بە پڕ کردنەوەی بۆشایی توانای ڕامی سەرەکی، بە گواستنەوەی داتاکان بە شێوەیەکی کاتی لە ڕامەوە بۆ بیرگەی سەرەکی(Hard Drive)، وە کۆمپانیاکانی بواری مۆبایلە زیرەکەکان بە تایبەتی لەم ماوەیەی دواییدا ئەم تایبەتمەندییەیان لە ژێر ناوی جیاواز ڕاگەیاند کە بەربڵاوترینیان بریتی بوو لە RAM Plus، هەروەها لە مۆبایلە ئاست مام ناوەندەکان و بەرزەکان ئەم تەکنیکەیان بەکار هێنا و لە ڕێگەی نوێ کردنەوەوە بۆ مۆبایلەکانی دیکەیان زیاد کرد

 

بۆ نموونە مۆبایلێک بیرگەکەی 128 گێگابایتە و ڕامەکەی 6 گێگابایتە، توانای هەیە 5 گێگابایت ڕامی زیاد کراو کار پێ بکات، ئەوە ئەو کات ڕامەکەی دەبێتە 11 گێگابایت و بیرگەکەی دەبێتە 123 گێگابایت، لێرەدا تێدەگەین ئەم تەکنیکە بە کورتی بریتییە لە بەکارهێنانی ڕوم(بیرگە) وەک ڕام(بیرگەی کاتی)، هەروەها سوودێکی تری بریتییە لە زیاتر مانەوەی ئەپەکان لە پاشبنەما (background)، گەورەترین جیاوازی لە نێوان ئەم دوو جۆرە بیرگەدا بریتییە لە:

 

 

وە هەر یەک لە کۆمپانیاکانی

Xiaomi

OPPO

Samsung

Huawei

Realme

OnePlus

 

لە ئێستادا بەشێک لە مۆبایلەکانیان پشتگیری ئەم تایبەتمەندییە دەکەن، وە سوودێکی دیکەی ئەم جۆرە ڕامە بریتییە لەوەی لە کاتی کار پێ کردنی یارییەکان کار بکات، ژمارەی وێنەکان لە چرکەیەکدا (FPS) بە یارمەتی پرۆسێسەری مۆبایلەکە زیاد دەکات و مۆبایلەکە خێراتر دەکات



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/nTD8jPH
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە