ئێستا لەسەر مۆبایلەکەت یارییەکانی کۆمپیوتەر ئەنجام بدە!

 

ئایا دەزانیت دەکرێت یارییەکانی کۆمپیوتەر لەسەر مۆبایلەکەت ئەنجام بدەیت؟، چەند ساڵێک پێش ئێستا یاری کردن بە شێوەی هەوری(Cloud) لە ڕێگەی کۆمپیوتەرێک لە دوورەوە خەیاڵێک بوو، بەڵام لەگەڵ خزمەتگوزاری Nvidia GeForce Now ئێستا ئەو خەیاڵە بۆتە ڕاستی، با بزانین چۆن!

 

خزمەتگوزاری هەوری GeForce Now لە لایەن کۆمپانیای Nvidia ـەوە خاوەندارێتی لێ دەکرێت و ڕێگەت پێ دەدات یارییەکانی کۆمپیوتەر لەسەر مۆبایل ئەنجام بدەیت، بە شێوەی هەوری و پەیوەست بە هاردوێرێکی زۆر بەهێزی کۆمپانیاکە، لەگەڵ ئینتەرنێتێکی زۆر بەهێز کە لە ڕێگەیەوە بتوانێت بێ کێشە یارییەکە بگوازێتەوە بۆ نێو مۆبایل، لە هەمووی گرنگتر خزمەتگوزارییەکە پشتگیری لە تایبەتمەندی Ray Tracing دەکات

 

خزمەتگوزارییەکە بەردەستە لەسەر PC, Mac, Android/iOS Phones, Android TV, Web، دەتوانیت لە کۆگای گووگڵ پلەی ئەپەکە داببەزێنیت، بۆ بەکارهێنەرانی iOS هێشتا بە شێوەی ئەپ بەردەست نییە و تەنها لە ڕێگەی وێبگەڕەوە دەتوانیت سوودی لێ ببینیت، بۆ بەکارهێنەرانی iOS دەبێت مۆبایلەکەت وەشانی iOS 14.3 و دواتری لەسەر جێگیر کرابێت، بۆ ئایپادیش iPadOS 14.3 و دواتر

 

بەڵام بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید پێویستە ئەگەر مۆبایل، تابلێت پشتگیری لە OpenGL ES 3.2، هەروەها سەروو 2 گێگابایت ڕام لە خۆ بگرێت، وە وەشانی ئەندرۆید 5 و سەرووتری لەسەر جێگیر کرابێت، هەروەها پێشنیار کراوە ئینتەرنێتی 5GHz بەکاربهێنرێت، واتە بۆ باشتر کار کردنی خزمەتگوزاریەکە پێویستە ئینتەرنێتێکی باشت هەبێت

خزمەتگوزارییەکە نرخی بەشداری کردنی مانگانەی بریتییە لە 9,99 دۆلار، وە ساڵانە 99,99 دۆلار، هەروەها لە وڵاتەکانی North America, South America, Europe, Turkey, Russia, Saudi Arabia, Southeast Asia (Singapore and its environs), Australia, Taiwan, South Korea,Japan بەردەستە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/EXgcIo5
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە