ئایا کۆمپانیا چینییەکان دەگەنە بەرهەمهێنانی چیپسێتی سەربەخۆی سەرکەوتووی خۆیان؟ بابەتێکی تایبەت بە تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی

 

وەک دەزانین کۆمپانیا چینییەکان چەند ساڵێکە پاش ئەپڵ و سامسۆنگ و بگرە لە هەندێک لە ساڵەکاندا پێش کۆمپانیای ئەپڵ کەوتوون بە قۆرغ کردنی بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکان، ئەویش بە داهێنانی مۆبایلی ئاست ناوەند و ئاست نزم و بەرهەم هێنانیان بۆ هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵ، بەڵام وەک دەزانین زۆرینەیان تەنها ماوەیەک لە باشترینەکان دەبن و پاشان دووبارە بازاڕیان لاواز دەبێتەوە، نموونەی ئاشکرا کۆمپانیای هواوەی بوو کە لە باشترینی باشترینەکان بوو پێش کۆمپانیای ئەپڵ کەوتەوە لە ڕووی فرۆشەوە، بەڵام ئەمریکا سزای بەسەردا دا و هواوەی بووە خۆڵەمێش!، ئێستا دەبینین هواوەی بە نرخە بەرزەکانی و بە تایبەتمەندییە ئاساییەکان و بە بێ خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای گووگڵ بەردەوامە، ئایە ئەمە بۆ؟!، پرسیارەکە لێرەوە دەست پێ دەکات، ئایە کۆمپانیا چینییەکان پلانی ئەوەیان هەیە بگەنە درووست کردنی چیپسێتی سەربەخۆی خۆیان یاخوود دەبێت کۆمپانیاکانی دیکەش وەک هواوەی لە کۆتاییدا ئەمریکا سزایان بدات؟؟

 

بۆ ئەم پرسیارە کۆمپانیا چینییەکانی بەرهەمهێنەری مۆبایلە زیرەکەکان خۆیان وەڵاممان دەدەنەوە بە شێوەیەکی ناراستەوخۆ، چۆن؟

 

وەک دەزانین کۆمپانیای شاومی یەکەمین کۆمپانیای چینی بوو چیپسێتێکی تایبەتی خۆی بە ناوی Xiaomi Surge S1 بەرهەم هێنا، هەروەها لە کاتی نمایش کردنی بەراوردی چیپسێتەکانی سناپدراگۆن و میدیاتێکی پێ کرد، بەڵام لە کۆتاییدا دانی بەوەدا نا وەستاوە لە بەرهەم هێنان و درووست کردنی چیپسێتی تایبەت بە خۆی، کەواتە سەرکەوتوو نەبوو!، ئێستا و لەم دواییەدا کۆمپانیا چینییەکان دەیانەوێت بە شێوەیەکی ژیرانەتر ھەنگاو بنێن، مەبەستمان چییە؟

 

کۆمپانیای ئۆپۆ

 

کۆمپانیای ئۆپۆ یەکەمین چیپی تایبەتی خۆی بۆ NPU بە ناوی MariSilicon X ڕاگەیاند لەم دواییەدا و لەسەر مۆبایلی Oppo Find X5 Pro جێگیری کرد، وە لە کاتی ڕیکلام کردن بۆ مۆبایلەکە زۆر جەختی لە بوونی ئەم چیپە دەکردەوە و کاری چیپەکە لە مۆبایلەکەدا بۆ نموونە چیپەکە توانای ئەوەی دابین کردبوو کە لە دۆخی شەودا بە ڕوونی 4K بە کامێرای مۆبایلەکە ڤیدیۆ تۆمار بکەیت، هەروەها بە گشتی بە پێی وتەی ئۆپۆ کامێرای مۆبایلەکەی بە شێوەیەکی باش بەرەوپێش بردبوو

 

کۆمپانیای ڕیەلمی

 

مۆبایلی Realme GT Neo3 کە چەند ڕۆژێکی دیکە نمایش دەکرێت، بە فەرمی خاوەن چیپێکی تایبەتی و سەربەخۆی خۆی بۆ ڕوونما دەبێت، کە بە پێی وتەی کۆمپانیاکە بێت کاری باشتر کردنی ڕوونماکەیە و زیاتر گونجاندنێتی بۆ گەیمینگ

 

کۆمپانیای شاومی

 

کۆمپانیای شاومی یەکەمین چیپی تایبەت بە خۆی بۆ بواری ISP(Image Signal Processing) بۆ کامێرا ڕاگەیاند و لە مۆبایلی چەماوەی Mi Mix Fold جێگیری کرد و هەر سێ لایەنی

 AF– Auto Focus

AWB– Accurate White Balance

AE– Automatic Exposure

پێ باشتر کرد

 

 

مەبەستەکە لێرەدا ئەوەیە کۆمپانیا چینییەکان وردە وردە سەرقاڵی بەرهەم هێنانی چیپی خۆیانن لە بوارە جیاجیاکاندا و سەرقاڵی ڕکابەری کردنی بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکانیشن، وە ئەگەر بێتو کۆمپانیا چینییەکان سەرکەوتوو بن لە بەرهەم هێنانی چیپسێتێکی سەربەخۆی خۆیان بۆ مۆبایلە زیرەکەکان، ئەوە ئەمریکا نابێتە ڕێگر لێیان بۆ هیچ شتێک و سەرکەوتوو تر ڕکابەری بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکان دەکەن، بەڕای ئێمە بەرهەم هێنانی ئەم جۆرە چیپانە ئاماژەیە بۆ شتی گەورەتر و بەرهەم هێنانی چیپسێتی سەربەخۆی خۆیان و ڕزگاربوون لە قۆرغ کردنەکانی ئەمریکا!



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/wmglPqu
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە