چۆن کۆمپیتەرێک بە نرخێکی گونجاو بیڵد دەکەیت :

چۆن کۆمپیتەرێک بە نرخێکی گونجاو بیڵد دەکەیت :

- یەکەم هەنگاو ئەوەیە کە بزانیت پارچەکان کە لە بازاڕدا هەن چین و بەراوردیان بکەیت لە ماڵەوە بۆ ئەوەی باشترین هەڵبژێرن لە نێوان ئەم پارچەیانە

- زانینی بودجە و پارەی پێویست، بۆ ئەوەی بتوانیت ئامێرەکە پەرە پێ بدەیت لە داهاتوودا، بۆیە هەڵبژاردنی مەزەربۆرد و پرۆسێسەرێکی بەهێز زۆر گرنگە چونکە بنەمایە و پێویست ناکات بیگۆڕیت بەڵام لە داهاتوودا دەتوانیت ڕامەکە لە ئامێرەکە زیاد بکەیت و هەر کاتێک بتەوێت کارت شاشەکەی بگۆڕیت

- بزانیت بۆ چ شتێک بەکاری دەهێنیت ئەگەر بۆ یاری بێت ئەوکات پرۆسێسەری ئینتێڵ گونجاوترە و ئەگەر بۆ کاری دیزاین و مۆنتاج بێت ڕایزن باشترە

١- سەرەتا دەست دەکەین بە هەڵبژاردنی مەزەربۆردێکی گونجاو لە بڕاندێکی ناسراو وەکو ئەسوس ، گێگابایت ، ئەسرۆک... هەر مەزەربۆردێک مواسەفات و تایبەتمەندی خۆی هەیە، هەوڵبدەیت مەزەربۆردی جیلی نوێ بکڕیت چونکە پشتگیری نەوەی داهاتوو دەکەن.
٢- هەڵبژاردنی پرۆسێسەرێکی گونجاو بۆ نموونە بۆ یاری زیاتر گرنگی دەدرێت بە کارت شاشە بۆیە دەتوانیت کۆڕای سێ هەڵبژێریت یان کۆرای پێنج، بەڵام بۆ کاری دیزاین و گرافیک پێویستە گرنگی بە پرۆسێسەرەکەت بدەیت بۆیە هەڵبژاردنی پرۆسێسەرێکی وەکو ڕایزن پێنج یان حەوتی جیلی نوێ زۆر سوودی دەبێت بۆ کۆمپیوتەرەکەت.
٣- هەڵبژاردنی ڕام، یاریەکانی ئەم سەردەمە پشت دەبەستێت بە ڕام هەندێک یاری هەیە کە ١٦ گێگای پێویستە بۆیە هەوڵبدە کە ڕامێک لە هەشت گێگا زیاتر هەڵبژێرە، بەڵام بۆ کاری دیزاین و گرافیک پێویستە گرنگی بدەیت بە ڕام بۆیە هەوڵبدە کە ڕامێک لە شانزە گێگا زیاتر هەڵبژێرە.
٤- هەڵبژاردنی گرافیک کارد بۆ یاری گرنگترین پارچەیە بۆیە چەندێک گرافیک کاردی بەهێزتر هەڵبژێریت ئەوا دەتوانیت یاری بەهێزتر بە کوالێتی باشتر بکەیت لەبەرامبەردا بۆ دیزاین و مۆنتاج گرافیک کارد زۆر گرنگ نییە ئەگەر بۆ کاری  3Dبەکارنەیات.
٥- پێویستت بە پاوەرسپڵایەکی بەهێزە بۆ کارتی شاشە و کۆمپیوتەرەکەت بۆیە دەبێت بزانیت کە پارچەکانت چەند پاوەریان پێویستە و کڕینی براندێکی باش زۆر گرنگە 

بۆ پاراستنی پارچەکانی کۆمپیوتەرەکەت



x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە