سەرەڕای بانگەشە و ئامارەکانی ئەپڵ، چیپسێتی نوێی M1 Ultra ناتوانێت ئاستێکی باشتر لە گرافیک کاردی Nvidia GeForce RTX 3090 پێشکەش بکات، ئەمەش لە دواین تاقیکردنەوەی Geekbenchـدا دەردەکەوێت کە لە لایەن ماڵپەڕی The Verge ئەنجام دراوە

کاتێک کە چیپسێتەکە نمایش کرا لە لایەن ئەپڵەوە، ئەپڵ هێڵکارییەکی بڵاو کردەوە کە چیپسێتی Apple M1 Ultra دەتوانێت ڕکابەری باشترین گرافیک کارد کە بوونی هەبێت(Nvidia GeForce RTX 3090) بکات و پێشی بکەوێتەوە بێ ئەوەی هیچ وردەکارییەک هەبێت بەوەی ئەم تاقیکردنەوەیە چۆن کراوە و لەسەر چ پێوەرێک و بۆ چی کراوە، بەڵام ئەوەی دەزانرێت بە پێی وتەی ئەپڵ بێت لە تێکڕادا چیپەکەی پێش باشترین گرافیک کارد دەتاوە کە لە بازاڕدا بوونی هەبێت

پێگەی The Verge بڕیاری داوە تاقیکردنەوەیەک بۆ چیپسێتەکە بکات لە هەڵسەنگێنەری Geekbench 5ـدا و تاقیکردنەوەکە پێچەوانەی قسەکانی ئەپڵە، لە تاقیکردنەوەکاندا دەردەکەوێتMac Studio (Aplle M1 Ultra) دەتوانێت پێش Mac Pro بداتەوە، بەڵام توانای بە نزیکی نیوەی گرافیک کاردی Nvidia GeForce RTX 3090 دەبێت
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/v1dDaJg
via IFTTT