کۆمپانیای AMD نوێترین پرۆسێسەرەکانی بۆ کۆمپیوتەری سەر مێز ڕاگەیاند

 

کۆمپانیای AMD ئەمڕۆ نوێترین پرۆسێسەرەکانی بۆ کۆمپیوتەری سەر مێز (دێسکتۆپ) ڕاگەیاند، خێراترینیان بریتییە لە Ryzen 7 5800X3D و بەرواری بڵاو کردنەوە و نرخی ئاشکرا کرا پاش ئەوەی لە کۆنگرەی CES 2021 پیشان درا و کۆمپانیاکە بە خێراترین پرۆسێسەری جیهان ناوی هێنا، نرخی بریتییە لە 449 دۆلار و لە ڕۆژی 20 ـی مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت

هەروەها کۆمپانیاکە چەند پرۆسێسەرێکی نوێی دیکەی بە Zen 2 و Zen 3 ـەوە ڕاگەیاند و بە پرۆسێسەری Ryzen 3 4100 بە نرخی 99 دۆلار دەست پێ دەکات و بە پرۆسێسەری Ryzen 7 5700X بە نرخی 299 کۆتایی دێت، وە هەموویان لە ڕۆژی 4 ـی مانگی داهاتوو بەردەست دەبن

 

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2ailB8T
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە