بە بەکارهێنانی تەکنیکێکی نوێ وێنە دوو ڕەهەندییەکان (2D) ڕاستەوخۆ دەگۆڕدرێن بۆ وێنە سێ ڕەهەندییەکان (3D)

 

تەکنەلۆژیایەکی نوێ کە ناودەبرێت بە Neural Radiance Field یاخوود بە کورتکراوەی NeRF لە لایەن کۆمپانیای ئێن ڤیدیاوە، ژیری دەستکرد بەکار دەهێنێت بۆ گۆڕینی وێنە دوو ڕەهەندییەکان بۆ ئۆبجێکتی سێ ڕەهەندی، ئەم تەکنەلۆژیایە نوێیە لە ڕێگەی ئامرازی neural radiance fields بە جێ دێت کە لە لایەن توێژەرەوەکانی گووگڵ و UC Berkeley پەرەی پێ دراوە دوو ساڵ پێش ئێستا، ئەگەر دەتەوێت بە وردی لەسەری بخوێنیتەوە کرتە لێرە بکە، بەڵام بە کورتی بریتییە لە ڕێکخستنەوەی ڕەنگ و ڕووناکی وێنەی دوو ڕەهەندی و چڕ کردنەوە و باشتر کردنیان پاشان درووستکردنی داتا بۆ ئەوەی وێنەکان لە خاڵە جیاوازەکانەوە بە یەکەوە ببەستێتەوە و دیمەنێکی سێ ڕەهەندی تەواو پیشان بدات

توێژەران چەند ساڵێکە سەرقاڵی پەرەپێدانی ئامرازی جیاواز جیاوازن بۆ گۆڕینی وێنەی دوو ڕەهەندی بۆ سێ ڕەهەندی، بەڵام ئێن ڤیدیا دەڵێت ئەوانەی پێشووتر چەند خوولەکێکی خایاندووە بەڵام ئەم ئامرازە نوێیە پرۆسەکە زۆر بە خێرایی تەواو دەکات، بە گوێرەی وتەی کۆمپانیاکە بێت ئەم ئامرازە لە زۆر شتدا بەکار دێت بۆ نموونە درووست کردنی ئاڤاتار و ئۆتۆمبێلە بێ شۆفێرەکان و تەلارسازی و زیاتریش بۆ تێگەشتن لە قەبارە و شێوەی ئۆبجێکتەکان بە شێوەیەکی ڕاستەقینە و گۆڕینیان لە شێوەی دوو ڕەهەندی بۆ سێ ڕەهەندی، تەکنیکەکە هێندە خێرایە ئێن ڤیدیا دەڵێت توانای هەیە وێنەکان بە ڕوونی 1920 × 1080 پێکسڵ تەنها لە ماوەی چەند مللی چرکەیەکدا لە 2D بگۆڕێت بۆ 3D



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3pm4Mlr
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە