بە فەرمی مۆبایلی وەن پڵەس 10 پرۆ نمایش کرا

 

لە سەرەتای ئەم ساڵ وەن پڵەس جۆری چینی لە مۆبایلی وەن پڵەس 10 پرۆ ڕاگەیاند، ئەمڕۆ کۆمپانیاکە جۆری جیهانی لە مۆبایلەکە نمایش کرا

 

چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 1 لەسەر مۆبایلەکە جێگیر کراوە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 80 وات دەکات و ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی لە جۆری AMOLED لە خۆ دەگرێت بە ڕوونی 1440 پێکسڵ و پانێڵی LTPO2 و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز

هەروەها ڕووناکی ڕوونماکە 1000 نێتە و کامێرای سەرەکی دواوەی مۆبایلەکە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری IMX789 و 8 مێگاپێکسڵ بۆ تێلەفۆتۆ و 50 مێگاپێکسڵ بۆ گۆشە فراوان، بێگومان بە هاوبەشی کۆمپانیای Hasselblad

هەروەها کامێرای سێڵفی مۆبایلەکە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵە و پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لەسەر جێگیر کراوە و بارگاوی کەرەوەی 65 واتی لەگەڵ دەبێت لە نێو پاکەت، نرخی مۆبایلەکە بریتی دەبێت لە 899 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/buDE2Ol
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە