سامسۆنگ نوێترین تابلێتەکانی نمایش کرد، گەورەتر لە هەموو تابلێتەکانی جیهان!

 

سامسۆنگ پێی وایە تابلێتەکەی تۆ بچووکە!، بۆیە نوێترین تابلێتی خۆی بە ناوی Galaxy Tab S8 Ultra لە کۆنگرەی Samsung Unpacked 2022 نمایش کرد، تابلێتێکی تەنک بە ڕوونمایەکی گەورەی 14.6 ئینجی و نرخی دەستپێکی 1,099 دۆلار، جۆری ئەڵترا گەورەترینی زنجیرەکەیە، زنجیرەکە جۆری پڵەس و ئاسایی لە خۆ دەگرێت کە باشتر کراون بەراورد بە نەوەی پێش خۆیان

 

ڕوونمای جۆری ئەڵترا قەبارەی 14.6 ئینجە لە جۆری OLED بە ڕوونی 2,960 * 1,848 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز، هەروەها بژاردەی بیرگە و ڕام تاوەکو 512 گێگابایت بیرگە و 16 گێگابایت ڕام بەردەستە، هەروەها دوو کامێرای سێڵفی لە خۆ دەگرێت، لەگەڵ نوێترین چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 1

کامێرا سێڵفییەکانی بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵن، دانەیەک سەرەکی و دانەیەک تایبەت بە وێنەی گۆشە فراوان، بە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی ئەلەمنیۆمی لاشەکەی 30% بەهێزتر کراوە و بەرگەی ڕووشانی زیاتر دەگرێت، هەروەها پشتگیری لە پێنووسی زیرەکی S-Pen و تەختەکلیل دەکات

 

دوو تابلێتەکەی دیکەی زنجیرەکە بریتین لە Galaxy Tab S8 Plus و Galaxy Tab S8، نرخی جۆری Tab S8 بریتییە لە 699,99 دۆلار و جۆری پڵەس بریتییە لە 899,99 دۆلار، جۆری Tab S8 ڕوونمایەکی قەبارە 11 ئینجی لە جۆری LCD لە خۆ دەگرێت بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز، بەڵام جۆری پڵەس ڕوونمایەکی 12.4 ئینجی لە جۆری OLED بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت، هەردووکیان چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 1 لەسەر جێگیر کراوە

چوار بڵندگۆی Dolby Atmos لە خۆ دەگرێت، بە بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بەردەست دەبن، هەروەها خاوەنی یەک کامێرای گۆشە فراوانی 12 مێگاپێکسڵین لە دواوەدا، هەردوو تایبەتمەندی Wi-Fi 6E Bluetooth 5.2 لە خۆ دەگرن، بەڵام تەنها جۆری پڵەس بە بژاردەی 5G بەردەست دەبێت!



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/GfbAgBN
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە