بە فەرمی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەمڕۆ هەردوو مۆبایلی گالەکسی ئێس 22 و جۆری پڵەسی لە مۆبایلەکە لە کۆنگرەی Galaxy Unpacked 2022 نمایش کرد، جۆری گالەکسی ئێس 22 خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.1 ئینجییە و جۆری پڵەس خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.6 ئینجییە، هەردووکیان ڕوونیان 2340×1080 پێکسڵە و تەختن (Flat)
هەردوو مۆبایلەکە بە ڕەنگەکانی سپی، ڕەش، سەوز، پەمەیی ئاڵتوونی(ڕەنگێکی نوێیە و سامسۆنگ بەو شێوەیە ناوی دەبات) بەردەست دەبن، بە نرخی دەستپێکی 799,99 دۆلار بۆ جۆری گالەکسی ئێس 22 و 999,99 دۆلار بۆ جۆری پڵەس، بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت لە هەردوو جۆرەکەدا، هەروەها بە بیرگەی 256 گێگابایتیش بەردەست دەبێت، بەڵام لە هەمان قەبارەی ڕام
کامێرای سەرەکی دواوەیان 50 مێگاپێکسڵە و هەستەوەرەکەیان بەراورد بە نەوەی پێش خۆی 21% گەورەتر کراوە و هەردووکیان کامێرای تێلەفۆتۆ بە ڕوونی 10 مێگاپێکسڵ بۆ 3 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ و 12 مێگاپێکسڵ بۆ کامێرای گۆشە فراوان
هەردووکیان ڕوونماکانیان خاوەن تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە و تەکنیکێکی نوێی بە ناوی “vision booster” بەکار هێنراوە بۆ باشتر کردنی ڕووناکی و بینایی ڕوونماکە، جۆری پڵەس لە ڕووی ڕووناکییەوە وەک جۆری ئەڵترا وایە و ڕووناکی تاوەکو 1,750 نێتە، بەڵام جۆری ئاسایی ڕووناکی تاوەکو 1,300 نێتە
هەردوو مۆبایلەکە چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 1 بۆ ئەمریکا و Exynos 2200 ـیان بۆ دەرەوەی ئەمریکا لەسەر جێگیر کراوە، ئەندرۆید 12 و ڕووکاری بەکارهێنەری One UI 4.1 لە نێو پاکەتەوە لەسەر جێگیرە
قەبارەی پاتری گالەکسی ئێس 22 بریتییە لە 3,700 مللی ئەمپێر/کاتژمێر و جۆری پڵەس بریتییە لە 4,500 مللی ئەمپێر/کاتژمێر، جۆری پڵەس پشتگیری بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 45 وات و جۆری ئاسایی بە خێرایی 25 پشتگیری لێ دەکات، بەڵام هەردووکیان بە خێرایی 15 وات پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی بێتەل دەکەن
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/vjYWXaT
via IFTTT