مۆبایلی گالەکسی ئێس 22 ئەڵترا نمایش کرا، دونیایەک لە جوانی!

 

دوای زۆرێک لە هەواڵی دزەپێکراو دەربارەی مۆبایلی ئاست بەرزی داهاتووی کۆمپانیای سامسۆنگ، دواجار کۆمپانیاکە لە کۆنگرەی Samsung Unpacked مۆبایلەکەی نمایش کرد لە ژێر ناوی Galaxy S22 Ultra، کە گالەکسی نۆوتە لە ژێر ناوێکی تردا!، ڕوونمایەکی قەبارە 6.8 ئینجی لە خۆ دەگرێت لەگەڵ پێنووسی زیرەکی S-Pen و نرخی دەستپێکی 1,199 دۆلار

باشتر کردن لە کامێرای مۆبایلەکەدا بۆ وێنەگرتنی پۆرترەیت و وێنە لە ڕووناکی کەمدا بەدی دەکرێت، مۆبایلەکە چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 1 لە ئەمریکا و چیپسێتی 4 نانۆمەتری Exynos 2200 بۆ وڵاتانی دیکەی جیهان بەردەست دەبێت، ڕوونمایەکی 6.8 ئینجی لە خۆ دەگرێت بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و ڕووناکییەکی خەیاڵی 1,750 نێت

 

هەروەها پارێزەری Gorilla Glass Victus Plus لە پێش و پاش لە خۆ دەگرێت، هەروەها پشتگیری بارگاوی کەرەوە خێرا بە هێزی 45 وات دەکات و 15 وات بۆ بارگاوی کەرەوەی بێتەل، هەروەها پاترییەکی 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و بڕوانامەی IP68 بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز لە خۆ دەگرێت

 

چوار ساڵ نوێ کردنەوەی ئەندرۆید بە مۆبایلەکە دەگات، بەڵام!، گۆڕانکاری گرنگ لە پێنووسی زیرەکدا ڕوویداوە و خێرایی وەڵامدانەوەی لە 9 مللی چرکە بۆ 2.8 مللی چرکە کەم کراوەتەوە، هەروەها پشتگیری کردارە هەواییەکانی پێنووسەکە دەکات و زیاتریش

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 108 مێگاپێکسڵە، هەروەها کامێرای تێلەفۆتۆی 3 هێندە و 10 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ لە خۆ دەگرێت، جگە لە کامێرایەکی گۆشە فراوان بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ، هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 40 مێگاپێکسڵە، هەروەها باشتر کردنی لە دۆخی پۆرترەیت و وێنە لە ڕووناکی کەمدا و وێنە گرتن بە دۆخی شەو لە ڕوونی بەرزدا و زیاتریش ڕووی داوە

 

بە ڕەنگەکانی phantom black, phantom white, green, burgundy color بەردەست دەخرێت بە بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت، هەروەها بیرگەی 256 و 512 گێگابایت و 1 تێرابایت بە ڕامی 12 گێگابایت بەردەست دەبن



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/MW6c81h
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە