بە فەرمی جۆری جیهانی مۆبایلی Redmi Note 11 Pro بە ڕوونمای 120 هێرتز و کامێرایی 108 مێگاپیکسڵی نمایشکرا

شاومی ئەمرۆ جۆری جیهانی زنجیرەی Redmi Note 11 نمایشکرد. دوو جۆری پرۆشی نمایشکرد کە جیاوازییان چیپسێت و کامێراکانە، لە ڕووی بەشەکانی ترەوە هیچ جیاوازیەکی دیکەیان نییە.

مۆبایلی Redmi Note 11 5G بە چیپسێتی Snapdragon 695 بەهێزکراوە کە قەبارەی 6 نانۆمەترییە، لەبەرامبەردا جۆرەکەی دیکە کە Redmi Note 11 Pro (4G)ـیە بە چیپسێتی Helio G96 بەهێزکراوە کە قەبارەی 12 نانۆمەترە و یەکەی ناوەندی چیپەکە چەند نەوەیەک لەیەکەی ناوەندی چیپی Snapdragon 695 کۆنترە، کە لەسەر جۆری 5Gــیەکە جێگیرکراوە. هەروەها بە بژارەی ڕامی 6 گێگابایت و 8 گێگابایت لەجۆری LPDDR4X و بژاردەی بیرگەیی 64 گێگبایت 128 گێگابایت لەجۆری UFS 2.2 بەردەست دەخرێن.

با چیپ و نەوەی ئینتەرنێت بەلاوە بنێین، هەردوو مۆبایلەکە زۆربەی تایبەتمەندییەکانیان هاوشێوەن، روونماکانیان لەجۆری AMOLEDـە بە قەبارەی 6.67 ئینج بە ڕوونی +FHD بە ڕەهەندی (20:9) و بە تێکڕایی نوێبوونەوەی 120 هێرتز و تێکڕایی دەست لێدانی 360 هێرتز. روونماکانیان پشتگیری DCI-P3 دەکەن بۆ ڕەنگەکان و رووناکییەکانیان دەگاتە 1200نیت. هەروەها بە پارێزەری  Gorilla Glass 5 ڕووپۆشکراون و خاوەن بڕوانامەی IP 53ـن بۆ دژە ئاو و تۆز.

لە ڕووی کامێراوە مۆبایلەکان هاوشێوەن تەنها ئەوە نەبێت کە جۆری 4Gـی کامێرایەکی زیاتر لەخۆ دەگرێت، کە ئەویش کامێرای قوڵییە بەڕوونی 2 مێگاپیکسڵ، کامێرای سەرەکی مۆبایلەکان روونییان 108 مێگاپیکسڵە بەهەستەوەری (ISOCELL HM2) و کامێرای گۆشەفراوان بە ڕوونی 8 مێگاپیکسڵ و کامێرای ماکرۆ بەروونی 2 مێگاپیکسڵ و کامێرای سێڵفییەکانیان بەروونی 16 مێگاپیکسڵە، کە لە چاڵی روونماکان جێگرکراوە. هەستەوەری پەنجەمۆری ئەم مۆبایلانە لەلا تەنیشت جێگیرکراوە.

لە ڕووی وزەوە هەردوو مۆبایلەکە پاترییەکی 5000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لەخۆدەگرن، کە پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بەهێزی 67 وات دەکەن و توانای هەیە %50 پاترییەکە لە ماوەی 15 خولەک بارگاوی بکاتەوە. ئەمانە و پشتگیری لە هەریەک لە IR Blaster و NFC و Wi-Fi 5 و Bluetooth 5.1 دەکەن.

مۆبایلەکان لە مانگی داهاتوو بەردەست دەخرێن، و هەرچی دەربارەی نرخەکانیانە جۆری 4G بۆ بژارەی ڕامی 6 گێگابایت و بیرگەی 64 گێگابایت نرخی بریتییە لە 299 دۆلار و بۆ بژاردەی ڕامی 6 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت نرخی بریتییە لە 329 دۆلار و بۆ بژاردەی ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت نرخی بریتییە لە 349 دۆلار.

جۆری 5Gـیش بژارەی ڕامی 6 گێگابایت و بیرگەی 64 گێگابایت نرخی بریتییە لە 329 دۆلار و بۆ بژاردەی ڕامی 6 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت نرخی بریتییە لە 349 دۆلار. بۆ بژاردەی ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت نرخی بریتییە لە 379 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3uiqoev
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە