میدیاتێک پڕۆسێسەری Kompanio 1380 تایبەت بۆ ئامێرەکانی کرۆمبووک نمایشکرد

میدیاتێک پڕۆسێسەرێکی نوێی لە زنجیرەی Kompanio نمایشکرد، کەوا ئامانج لێی زیاتر کرۆمبووکە ئاست بەرزەکانە. چیپەکە هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی نەوەی ڕابردووی، کە Kompanio 1300T بوو، لەخۆدەگرێت و پشتگیری تۆڕی نەوەی پێنجەم دەکات.

یەکەی ناوەندی چیپەکە لە هەشت ناوک پێک دێت، چوار ناووکی لەجۆری Arm Cortex-A78ـە بەخێرایی 3 گێگاهێرتز و چوار ناووکەکەی دیکە لەجۆری Arm Cortex-A55 بە خێرایی 2 گێگاهێرتز. هەرچی یەکەی گرافیکی چیپەکەیە ناووکی Arm-Mali G57ـی لەسەر جێگیرکراوە. ئەم چیپە پشتگیری لە ڕامی جۆری LPPDR4x دەکات تاکو 16 گێگابایت. هەروەها پشتگەی لە بیرگەی جۆری eMMC و UFS 3.1 و NVMe دەکات.

پشتگیری سێ روونما دەکات لەیەک کاتدا بەروونی 4K بە تێکڕایی 60 وێنە لە چرکەیەکدا و پشتگیری لە تاک روونمای 2K دەکات بەتێکڕایی 120 وێنە لە چرکەیەکدا. هەروەها چیپەکە پشتگیری لە PCI-Express Gen 3 و USB 3.2 Gen 1 دەکات. هەروەها لەڕووی پەیوەندیشەوە چیپەکە پشتگیری لە Wi-Fi 6/6E و Bluetooth 5 دەکات.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/33RloTj
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە