ئۆنەر یەکەم مۆبایلی چەماوەی بەناوی Honor Magic V بە چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 1 نمایشکرد‎‎

بە فەرمی ئۆنەریش هاتە ناو پێشبرکێی مۆبایلە چەماوەکانەوە و یەکەمین مۆبایلی چەماوەی لە چین نمایشکرد. هەروەها ئەمڕۆ یەکەم مۆبایلی چەماوەمان بە چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 1 بینی.

ڕوونما سەرەکییەکەی قەبارەی 7.9 ئینجە لەجۆری OLED و روونی بریتییە لە 1984 * 2272 پیکسڵ بە تێکڕایی نوێ بوونەوەی 90 هێرتز کە ڕووناکییەکەی دەگاتە 800 نیت و پشتگیری لە تەکنەلۆژیای +HDR 10 دەکات. لەبەرامبەردا، ڕوونمای دووەم قەبارەکەی 6.45 لەجۆری OLED بە ڕوونی 1080 * 2560 پیکسڵ و بەتێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و پشتگیریکردن لە تەکنەلۆژیای +HDR 10 و هەروەها یەکەم مۆبایلی چەماوەیە کە خاوەن بڕوانامەی IMAXـە.

لە ڕووی کامێراوە ئۆنەر سێ کامێرایی بەروونی 50 مێگاپیکسڵی لەسەر مۆبایلەکە جێگیر کردووە، کە سەرەکییەکەی بەقەبارەی 23 مللی مەترە و کامێرایی گۆشە فراوانەکەی بەقەبارەی 13 مللی مەتر. دوو کامێراش بە ڕوونی 48 مێگاپیکسڵ لەسەر هەر یەک لە روونماکان جێگیرکراون.

ئەم مۆبایلە بە بژاردەی ڕامی 12 گێگابایتی و بژاردەی بیرگەیی 256 گێگابایت و 512 گێگابایتی بەردەست دەخرێت. لە ڕووی وزەشەوە پاترییەکەی 4750 مللی ئەمپێر.کاتژمێرییە و پشتگیری لە بارگاویکەرەوی خێرا بە هێزی 66 وات دەکات.

نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 256 گێگابایت بریتیە لە 1570 دۆلار و بۆ بیرگەی 512 گێگابایت بریتییە لە 1725. مۆبایلی Honor Magic V بەچوار ڕەنگی جیاوازیش بەردەست دەخرێت و لە ڕێکەوتی 18ـی ئەم مانگە دەست دەکرێت بە فرۆشتنی لە چین. سەبارەت بە بەردەستبوونی بە شێوەی جیهانی، ئۆنەر ڕایگەیان کە تاکو ئێستا بریارییان نەداوە لە جیهان بەردەستی بخەن.

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3GgVWnR
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە