زانیاری تەواو لەسەر چیپی سامسۆنگ Exynos 2200 بخوێنەوە

لەدوای کوالکۆم و میدیاتێکەوە، سامسۆنگیش چیپسێتێکی قەبارە 4  نانۆمەتری نمایش کرد بە ناوی Exynos 2200، کەوا بڕیار بوو لە 11ـی ئەم مانگەدا نمایشی بکات، بەڵام لەبەرچەند هۆیەکی نادیار نمایشی نەکرد.

یەکەی گرافیکی چیپسێتەکە جۆری Xclipseـی لەخۆدەگرێت، کە شێوازی تەلارسازییەکەی لەلایەن کۆمپانیای AMD  لەسەر تەکنەلۆژیای RDNA 2 بنیات نراوە و لە جۆری EUV پێک هاتووە، کە ئەم جۆرە بنیادنانەش یەکەم جارە لە چیپی مۆبایلە زیرەکەکان بەکاردەهێنرێت، کە کۆمەڵێک تەکنەلۆژیای ناوازە لە خۆدەگرێت، وەک Ray Tracing Variable و Rate Shading، کە ڕۆڵی گرنگی هەیە لە وێنەدانەوەی تەنەکان لە یارییەکاندا و جێگیربوونی FPS.

لە ڕووی یەکەی ناوەندیشەوە، چیپەکە لەسەر پێکهاتەی (ئارکیتێکچەری)  Arrmv9 بنیاتنراوە و ٨ ناوک لەخۆدەگرێت، کە یەکێکیان  Cortex-X2 و سێ ناوکییان لە جۆری Cortex-A710 و چوار ناوکیشیان لە جۆری Cortex-A510. بەداخەوە هەرەکو جارەکانی پێشتر سامسۆنگ خێرایی هیچ لە ناوکەکانی ئاشکرا نەکردوە. هەروەها NPUـی چیپەکەش باشترکراوە، بە بەراورد بە چیپی Exynos 2100 دوو هێندە باشترکراوە.

لە ڕووی کامێراوە پشتگیری تاک کامێرا بە ڕوونی 200 مێگاپێکسڵ دەکات و پشتگیری تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی 8K دەکات. بۆ روونماش، پشتگیری لە ڕوونی 4K بەتێکڕایی نوێبوونەوەی 120 هێرتز دەکات و بۆ ڕوونی +QHD پشتگیری لە تێکڕایی نوێ بوونەوەی 144 هێرتز دەکات. هەروەک پشتگیری لە ڕامی جۆری LPDDR 5 دەکات و پشتگیری بیرگەی جۆری UFS 3.1 دەکات. بە مۆدێمی نەوەی پێنجەم کار دەکات و خێرایی داگرتن لە مۆدێمەکە لە mmWaveـدا دەگاتە 7.35 گێگابایت و لە sub-6GHzـدا دەگاتە 5.1 گێگابایت.

وا بڕیارە چیپەکە لەسەر زنجیرە مۆبایلەکانی Galaxy S22 جێگیربکرێت، کە بەپێی دەنگۆکان بێت لە 8ـی مانگی داهاتوو نمایش دەکرێت لە بۆنەیەکی Unpacked دا.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3IrjZBt
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە