ئەنتی فرێز چیە ؟ لەچی پێکدێت ؟ چۆن ناهێلێ ئاو بیبەستێ ؟



کاتێک سەیری سەری ڕادێتەری سەیارەکەمان
 یان سەری دەبەی ئاوەکەی دەکەین نوسراوە Coolant ووشەی کوڵانت واتە ساردکەرەوە، کاتێک مەکینەی ئۆتۆمبێل کاردەکات گەرمیەکی زۆر دروست دەکات ئەمەش پێویستی بە ساردکردنەوە هەیە بۆ ئەوەی دووربێت لە مەترسی سووتان وە بە شێوەی سروشتی ئاو ساردکەرەوەیەکی چالاکە بەڵام کێشەیەکی هەیە کاتێک دەیبەستێ تووشی بە کریستاڵ بوون دەبێت بەمەش تووشی کشان دەبێت و قەبارەکەی زیاد دەکات بۆیە لەناو مەکینەی ئۆتۆمبێلەکان دەبێتە جێگەی مەترسی و زۆرینەی جار شکان یان تەقینی مەکینەکەی بەدوادا دێت ، چارەسەری ئەم کێشەیە کراوە بە بەکارهێنانی گیراوەیەک کە پێی دەوترێ Antifreeze ئەنتی فرێز یاخود دژەبەستن، ئەنتی فرێز گیراوەیەکی کیمیاییە کە بە گشتی دوو جۆر بەکاردێت لەبواری پیشەسازی ئۆتۆمبێلدا کە بریتین لە ئەثیلین گلایکۆل کە شێوازی کیمیاییەکەی 2(CH2OH)ە هەروەها پرۆپێلین گلایکۆل کە شێوازی کیماییەکەی بریتیە لە (CH3CHCH2OH) هەردوو گیراوەکە بێ ڕەنگن بێ بۆنن بەڵام تامیان کەمێک شیرینە و تا ئاستێک ژەهراوین ئەم دوو گیراوەیە کاتێک بە ڕێژەی پەنجا بە پەنجا یان نیو بە نیو لەگەڵ ئاو تێکەڵ بکرێن ئەوکاتە ئاوەکە دەبێتە گیراوەیەکی باش کە پلەی کوڵانی بەرز ئەبێتەوە بۆ ١٠٦ پلە وە پلەی بەستنی نزم دەبێتەوە بۆ -٣٧ پلە لەکاتێکدا ئاو خۆی لە ١٠٠ پلەی سیلیزی دەکوڵێت وە لە سفر پلەی سیلیزی دەیبەستێ واتە ئێستا سێ جۆر گیراوە هەیە ئاوی ئاسایی یان Water و Coolant واتە ساردکەرەوە هەروەها Antifreeze دژەبەستن، کەواتە کوڵانت تێکەڵەی ئەنتی فرێز و ئاوە، کارگەی ئۆتۆمبێلەکان ئێستا بە ڕێژەی %٥٠ ئاو بەکار دەهێنن %٤٧ ئەنتی فرێز هەروەها %٣ تێکەڵەیەکی تایبەت بەکاردەهێنن کە زۆر جار ئەو تێکەڵەیە ڕەنگی ئەنتی فرێزەکە دیاری دەکات بۆیە هەیانە ڕەنگی سەوزە و هەیە شینە و هەیە سورە ئەمەش وەک تایبەتمەندیەکی ئەو سەرچاوەیە کە دروستی دەکەن.

ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە ئەگەر تۆ بەحسابی خۆت بڵێی جا باشە من بۆ پڕی نەکەم لە ئەنتی فرێز با ئیتر هەر نەیبەستێ ماددەم ئەم ماددەیە دژە بەستنە ئەوە ڕێک ماڵی خۆت وێران دەکەیت و ئیشمان بۆ دەرەکەی چونکە ئەنتی فرێز بەتەنیا خۆی کەمێک لە خوار سفری سەدیەوە دەیبەستێت و ئەو سیفاتی دژەبەستنە کاتێک پەیدا دەکات کە لەگەڵ ئاودا تێکەڵی بکەی واتە گەردیلەکانی ئەنتی فرێزەکەیە کەپلەی بەستنی ئاوەکە نزم دەکەنەوە بۆ - ٣٧ پلە و ڕێگا لە زوو بە کریستاڵ بوونی گەردیلەکانی ئاوەکە دەگرن هەر بۆیە بیرت بێت هەمیشە لەگەڵ ئاو تێکەڵی بکە بە ڕێژەی نیو بە نیو، هیوادارم مەکینەی سەیارەکانتان سەلامەت بێت لەم سەرما و شەختەیەی ناوچەکەمانی گرتۆتەوە.

#Yes4Science #Science #antifreeze #antifreezecool #coolant #water
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە