‎کورتکراوەیەک لەسەر ئەم وێنەی نەیمار بە 100 دەفتەر کڕیویەتی




‎کورتکراوەیەک لەسەر ئەم وێنەی نەیمار بە 100 دەفتەر کڕیویەتی
‎نەک تەنیا نەیمار زۆرینەی کەسە ناودارەکان لەم جۆرە وێنانەیان کڕیوە بۆ نموونە (ئیمینێم-سنوپ دۆگ-پۆست مەلۆن-ستیف کێری- دی جەی خالید و هتد……)ـ

ئەم جۆرە وێنەیە بەشێکن لە NFT کە کورت کراوەی Non-fungible tokenە ئێستا با بچینە سەر ئەوەی ئەم وێنانە چین و لە کوێوە هاتوون و سوودیان چییە و کێ دەیان کڕێ و بۆ دەی کڕن!

(ئێن ئێف تی)ئەو شتانەن کە لە دنیای دیجیتاڵیدا هەن وبەهایان هەیە واتا شتانی بەرجەستە نین بۆ نموونە دراوی ئەلیکترۆنی-ئەم جۆرە وێنانە-پارچە میوزیکێک و چەندین شتی تر کە بە زۆری لە لایەن کەسانی سەرمایەدار و ناودارەکانەوە دەکڕدرێن و دەبن بە خاوەنیان واتە خاوەنی ڕەسەنی دیجیتاڵی بەرهەمەکە کەسانی تر ڕێگەپێدراون لە بەکارهێنانی بەرهەمەکە بەڵام تەنها خاوەنی ڕەسەنی بەرهەمەکە ئەتوانێت ئاڵوگۆڕی پێ بکات کە لە بنەڕەتدا سەر بە دووەم گەورەترین دراوی ئەلیکترۆنین واتە دراوی ئیثریەم کە پاڵپشتی عەقدی دیجیتاڵی دەکات وەک یەکەمین دراو خاوەنی ڕاستەقینە بۆ (ئێن ئێف تی)یەکان دیاری دەکات، سوودیان بۆ فرۆشیار و دروستکەر هەیە کە دەتوانن پارەکەیەکی باش پەیدا بکەن لەم ڕێگەیەوە و سوودیان بۆ کڕیار بە شێوەیەکی تر هەیە کە لێرەدا ناتوانم بە تەواوی بۆتان باس بکەم چونکە پۆستەکە زۆر درێژ دەبێتەوە بەس بە شێوەیەکی کورت لە داهاتوو دەتوانن لە ڕێگەی ئەم ئاڤاتارانە بە نموونە داخڵی ئاهەنگ یاخود کۆبوونەوەیەکەی تایبەت بەخۆیان دەبن واتە دەبێت بە ناسنامەی ئەلیکترۆنی کەسەکە وە لەلایەن کەسانی وەک ئیلۆن مەسک خاوەنی تێسلا و سپەیس ئێکس و مارک خاوەنی مێتای فەیسبووک و ئینستگرام و ماسنجەر پاڵپشتی دەکرێت داهاتوویەکی لێ بنیاد دەنرێت.

🖤
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە