بە فەرمی هەردوو مۆبایلی Motorola Edge X30 و Motorola Edge S30 نمایشکران؛ جۆرێکیان بە چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 1 بەهێزکراوە!

تەنها یەک هەفتە پێویست بوو بۆئەوەی یەکەمین مۆبایل بە چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 1 ببینین. زنجیرەکە لە دوو مۆبایل پێکدێت و هەموو تایبەتمەندییەکانیان هاوشێوەن تەنها ئەوە نەبێت جۆری Special Edition کامێرای سێڵفێێەکەی لەژێر روونمایە، بەڵام جۆری ئاسایی لە چاڵی روونما جێگیرکراوە. هەروەها مۆتۆرۆلا لەپاڵ زنجیرەی X، مۆبایلێکی دیکەشی نمایشکرد بەناوی Motorola S30 کە بەچیپسێتی +Snapdragon 888 بەهێزکراوە.

Motorola Edge X30

ڕوونمایەک بە قەبارەی 6.7 ئینج لە جۆری OLED بەڕوونی +FHD و بەتێکرایی نوێ بوونەوەی 144 هێرتزیان لەسەر جێگیرکراوە و هەروەها پشتگیری لە تایبەتمەندی 10 bit color و +HDR دەکەن. جۆری ئاسایی ڕوونامەکەی چالێک لەخۆ دەگرێت کە کامێرایی سێڵفییەکەی تێدا جێگیرکراوە بەروونی 60 مێگاپیکسڵ بەهەستەوەری 1/2.8ەوە و بەقەبارەی پیکسڵی 0.61μm. جۆری Special Edition هەمان کامێرای لەسەر جێگیرکراوە بەڵام لەژێر روونمایە.

بەپێی ئەو تاقیکردنەوانەی مۆتۆرۆلا بۆ مۆبایلەکانی ئەنجام داوە، لە رووی یەکەی ناوەندی (CPU)ییەوە بەڕێژەی 20% و لە ڕووی یەکەی گرافیک بەرێژەی 30% و لە ڕووی ژیری دەستکرد بە رێژەی 400% باشترکراوە بەراورد بە چیپسێتی +Snapdragon 888. ئەمەش هەمان ئەو ژمارانەیە کە کواڵکۆم ئاماژەی پێدا لە کاتی نمایشکردنی چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 1. هەروەها مۆبایلەکە توانیویەتی 1,061,361 خاڵ لەسەر هەڵسەنگێنەری ئەنتوتو بەدەست بهێنێت کە زۆرترینە تاوەکو ئێستا تۆمارکرابیت. مۆبایلەکە بە بیرگەی جۆری UFS 3.1 و ڕامی LPDDR5 بەردەست دەبێت.

لەسەر ڕووی پشتەوە مۆبایلەکان سێ کامێرا لەخۆدەگرن، کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 50 مێگاپیکسڵ بەهەستەوەری (OV50A) و لە خۆگرتنی تایبەتمەندی (OIS) بۆ نەهێشتنی لەرەلەر و کامێرایی دووەم بە ڕوونی 50 مێگاپیکسڵ بەهەستەوەری (ISOCELL S5KGM1) بۆ گۆشە فراوان و کامێرایی سێیەم بە ڕوونی 2 مێگاپیکسڵ بۆ قوڵی. لە ڕووی ووزەوە، پاترییەکی 5000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لەخۆ دەگرن و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا بەهێزی 68 وات دەکەن.

هەرچی دەربارەی نرخ و بەردەست بوونی مۆبایکەکانە، جۆری ئاسایی بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گیگابایت بریتییە لە 501 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 532 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 ێگابایت 564 دۆلار. هەرچی جۆری Special Edition، کە کامێرایی سێڵفییەکەی لە ژێر روونمایە، نرخی لە 627 دۆلار دەست پێدەکات. ئەم زنجیرە مۆبایلە لە ڕێکەوتی 15ی ئەم مانگە دەست بە فرۆشتنی دەکرێت لە چین.

Motorola Edge S30

مۆبایلەکە بە چیپسێتی Snapdragon 888+ بەهێزکراوە، و ڕوونماکەی لە جۆری LCDـیە بە قەبارەی 6.8 ئینج بەروونی FHD+ و تێکرایی نوێ بوونەوەی 144هێرتز، کە لە کاتی بەکارهێنانی ئاسایی نزم دەبێتەوە بۆ 48 هێرتز.

لەسەر پشتەوەی سێ کامێرا لەخۆدەگرێت، کامێرایی سەرەکی بە ڕوونی 108مێگاپیکسڵ و کامێرایی گۆشە فراوان بە ڕووی 13مێگاپیکسڵ و کامێرایی قوڵی بە ڕوونی 2 مێگاپیکسڵ و هەروەها ڕوونی کامێرایی سێڵفییەکەی 16مێگاپیکسڵە. ئەم مۆبایلە قەبارەی پاترییەکەی 5000 مللی ئەمپێر.کاتژمێرە و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا بەهێزی 33 وات دەکات.

نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بریتی دەبێت لە 313 دۆلار و بەرزترین نرخی مۆبایلەکەش بریتییە لە 407 کە بژاردەی بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایتە. جێگەی باسە ئەم جۆرەیان لە ڕێکەوتی 21ی ئەم مانگە دەست بە فرۆشتنی دەکرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3dQbwdA
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە