فەرمانگەی پۆستەی سلێمانی

 فەرمانگەی پۆستەی سلێمانی بۆ ئاڵوگۆڕکردنی پۆستە

پۆستەی سلێمانی کە یەکێکە لە فەرمانگە دێرینەکانی شاری سلێمانی و ساڵی 1924 لەلایەن بریتانیاوە دامەزراوە، بەپێی قۆناغ و حکومەتە یەک لەدوای یەکەکان گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، لە چەند ساڵی رابردوودا پەرەپێدانی بەخۆیەوە بینی و جگە ئاڵۆگۆڕی پۆستە لە نێوان شارەکانی کوردستان و بۆ وڵاتانی دەرەوەش پۆستی لێوە ئاڵوگۆڕ دەکرا، بەڵام لە دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم و کاردانەوەکان و وەستانی گەشتە نێودەوڵەتییەکان بۆستی دەرەکی لە فەرمانگەی پۆستەی سلێمانی وەستاوە.

ئه و پۆستانە چین کە رێگەیان پێنادرێت؟ ئایا ئاسایش پۆستەکان دەبینێت؟

غەریبە محەمەد، بەڕێوەبەری پۆستەی سلێمانی بۆ دواڕۆژ دەڵێت هەر هاووڵاتییەک بیەوێت پۆست بکات، دەبێت ناونیشانی خۆی و ئه و کەسەی بۆی دەنێرێت لەسەری بنوسێت، ئێمەش بەپێی ئه و کێشەی بۆمان دیاریکردووە پۆستەکەی دەنێرین بۆ هەموو شارەکانی عێراق.

وتشی کێشتی هەر پۆستەیەکیش نابێت لە 20 کیلۆ زیاتر بێت و ئه و شتەش کە دەنێردرێت نەچێتە چوارچێوەی کاری بازرگانی، پارە و ئاڵتون و شلەمەنی رێگەی پێنادرێت پۆست بکرێت، هەر پۆستەیەکیش کە بکرێت لەماوەی یەک هەفتەدا دەگاتە شوێنی مەبەست.

لە ساڵی رابردوودا لە پۆستەی سلێمانییەوە 9 تەن و 641 کیلۆ پۆست نێردراوەتە دەرەوە 5 تەن و 290 کیلۆ پۆست هاتوە، هەر پۆستەیەک پێش ئەوەی بنێردرێت نامە بێت یان هەشتێکی تر لەلایەن نوێنەری ئاسایش و گومرگەوە دەپشکنرێت نەک ئه و پۆستە کەلوپەلی قەدەغەکراوی بێت.

پۆستکردن بۆ دەرەوەی وڵات راگیراوە

لە مانگی 10ی ساڵی رابردوو کە گەشتی نێودەوڵەتی فڕۆکەخانەکان راگیراوە، پۆستکردن بۆ دەرەوەی وڵات وەستاوە و تائێستا نەکراوەتەوە، بەڕێوەبەری پۆستەی سلێمانی وتی کارەکانی ئێمە زیاتر پەیوەندی بە دەزگاکانی حکومەتەوە هەیە، واتە پۆستکردن لەنێوان دەزگا حکومییەکان لە هەموو عێراق، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە هەوڵی چارەسەردان لەگەڵ حکومەتی ناوەندا بۆ ئەوەی کێشەکان چارەسەر بکرێت و پۆستکردن بۆ دەرەوەی وڵات دەستپێبکاتەوە.

دەربارەی میکانیزمی گواستنەوەی پۆستەکان وتی پێِش وەستانی گەشتەکان پۆستکردن دەچووە هەولێر و دواتر بۆ عەمان لەوێشەوە بۆ هەموو جیهان دابەشدەکرا، بەڵام ئێستا تەنها پۆستمان لەدەرەوە بۆ دێت.

نرخی پۆستە لەسلێمانییەوە بۆ دەرەوە و بەپێچەوانەوە

سەبارەت بە نرخ و جیاوازی بڕی ئه و پۆستانەی نێردراون لە پێش مانگی 10ی ساڵی رابردوو و ئێستا ناوبراو باس لەوە دەکات، پێش راگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان مانگانە نزیکەی 2 تەن پۆستەمان لە سلێمانییەوە ناردووە، ئێستا پۆستکردنمان بۆ دەرەوە سفرە، تەنها لەنێوان دەزگا حکومییەکان ئاڵوگۆڕ دەکەین، تا ئه و کاتەی پۆستە دەڕۆیشە دەرەوەی وڵات نرخی یەک کیلۆ بۆ وڵاتانی عەرەبی و تورکیا و ئێران 12 هەزار دینار بوو، بۆ ئەوروپا 15 هەزار و بۆ ئەمریکا و وڵاتانی دوور 18 هەزار دینار بووە، لەئێستادا نرخی هەر کیلۆیەک پۆستە بۆ شارەکانی عێراق 4 هەزار دینارە.

داهاتی ساڵانەی فەرمانگەی پۆست

غەریبە محەمەد، لەبارەی گرانی پۆستەکردن لەناوخۆدا بەراورد بە پۆستەکردن لە دەرەوەی وڵات بۆ هەرێم دەڵێت نرخی ئاڵوگۆڕ لەناوخۆدا زۆر کەمە، پۆستە لە ئەورپاوە بۆ سلێمانی زۆر هەرزانە تەنها ناردنی لێرەوە گرانە، بۆنموونە پۆستە لە ئەڵمانیاوە بۆ سلێمانی بە 3 هەزار دینارە.

بەپێی وتەی بەڕێوەبەری پۆستەی سلێمانی لە 95%ی داهاتی پۆستەی سلێمانی کەمیکردووە بەوەی لە پێش مانگی 10ی ساڵی رابردوو تەنها لە یەک مانگدا نزیکەی 40 ملیۆن دینار داهاتیان بووە، ئێستا داهاتی مانگانەیان نزیکەی 1 ملیۆن و 500 هەزار دینارە، سەرجەمیشی دەگەڕێتەوە بۆ حکومەتی هەرێم.

خەڵک سندوقی پۆستی سەر شەقامەکان

ماوەی چەند ساڵێکە ژمارەیەکی زۆر سندوق لە شەقامە سەرەکییەکان دانراوە تا هاووڵاتییان پۆستەی تێبکرێت و بنێردرێت بۆ شوێنی مەبەست، بەڵام وەک غەریب محەمەد باسی دەکات، هاووڵاتییان هۆشیاری پۆستەکردنیان نییە و ئه و سندوقانەش هیچ سودێکی نەبووە، چونکە کەس بەکاری ناهێنێت، بۆیە زۆربەیان لابراون، تەنها کۆمەڵێک سندوق نەبێت لەبەردەم دەزگا حکومییەکان کە نامەی تێدەکرێت .

بەریدەکەی سلێمانی ، پۆستەی سلێمانی 

فەرمانگەی پۆستەو گەیاندنی سلێمانی 

چەند وێنەیەک :






x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە