مۆبایلی Poco M4 Pro 5G بە چیپسێتی Dimensity 810 و باشترکردنی کامێرا و زیاترەوە نمایشکرا

نزیکەی شەش مانگ بەسەر نمایشكردنی مۆبایلی Poco M3 Pro 5G تێپەڕیوە. ئەمرۆ پۆکۆ نەوەیەکی نوێی مۆبایلەکەی بە باشترکردنی ڕوونما و کامێرا و چیپسێت بە بەراورد بە نەوەی پێشوتری نمایشکرد.

روونماکەی گەورەتر کراوە بەراورد بە نەوەی پێشووتری، کە قەبارەی 6.6 ئینجە لە جۆری LCD بەروونی +1080p بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز و تێکڕایی دەست لێدانی 240 هێرتز. هەروەها پشتگیری لە تەکنەلۆجیای DCI-P3 دەکات بۆ رەنگەکان و رووناکی روونماش زیاد کراوە کە ئێستا رووناکییەی دەگاتە 450 نیت. هەرچی دەربارەی پارێزەری ڕوونمایە، وەکو خۆی ماوەتەوە کە بە Corning Gorilla Glass 3 ڕووپۆش کراوە.

هەرچەندە دوو کامێرا لەخۆدەگرێت لە دواوەیدا، بەڵام دەتوانین بڵێین زۆرترین گۆرانکاری لە کامێراکاندا کراوە؛
ڕوونی کامێرای سەرەکی زیاد کراوە بۆ 50 مێگاپیکسڵ و کامێرایەکی گۆشە فراوانیشی بۆ زیاد کراوە بەروونی 8 مێگاپیکسڵ و هەروەها ڕوونی کامێرای سێڵفییەکەی دوو هێندە کراوە کە 16 مێگاپیکسڵە.

مۆبایلەکە بە چیپسێتی Dimensity 810 بەهێزکراوە و بە بژاردەی بیرگەی 64 گێگابایت و 128 گێگابایت و بژاردەی ڕامی 4 گێگابایت و 6 گێگابایت بەردەست دەبێت.

پاترییکەشی قەبارەی 5000 مللی.ئەمپێر کاتژمێریە و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا بە هێزی 33 وات دەکات، کە توانای هەیە تەواوی پاترییەکە لەماوەی 59 خولەک بارگاوی بکاتەوە. هەروەک ئەم مۆبایلە توانای بەرگەگرتنی 2.5 کاتژمێر لە سەیرکردنی ڤیدیۆ هەیە بە تەنها 10 خولەک بارگاوی کردنەوە.

لە رووی دەنگەوە مۆبایلەکە پشتگیری لە بڵندگۆی Stereo دەکات و هەستەوەری پەنجەمۆری لە لاتەنیشت جێگیر کراوە. ئەمانە و بوونی دەرچەی هێدفۆن جاک و بیرگەی دەرەکی لەخۆدەگرێت و پشتگیری کردن لە NFC.

نەوە نوێکەی Poco M4 Pro 5G، لە ڕێکەوتی 11ی ئەم مانگە بەردەست دەبێت و بۆ بیرگەی 64 گێگابایت و رامی 4 گێگابایت نرخی بریتییە لە 230 یۆرۆ و بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و رامی 6 گێگابایت نرخی بریتییە لە 250 یۆرۆ.

پۆکۆ ئۆفەری Early Bird Priceـی راگەیاند، کە نرخی مۆبایلەکە لە سەرەتادا بۆ ماوەیەکی کاتی دەبێت بە 200 یۆرۆ بۆ بیرگەی 64 گێگابایت و رامی 4 گێگابایت و 220 یۆرۆ بیرگەی 128 گێگابایت و رامی 6 گێگابایت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3wxN61i
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە