بە فەرمی زنجیرە مۆبایلی Oppo Reno 7 نمایشکرا؛ تایبەتمەندی و نرخەکانیان بزانە

ئۆپۆ ئەمرۆ زنجیرەی حەوتەمی لە مۆبایلەکانی Oppo Reno نمایشکرد، کە لە سێ مۆبایل پێکدێن و ئەوانیش جۆری SE و جۆری ئاسایی و جۆری پرۆ. رێکەوتی فرۆشتنی مۆبایلەکانیش بۆ جۆری پرۆ و ئاسایی لە 3ـی مانگی داهاتوو دەست پێدەکات و جۆری SE لە 17ـی مانگی داهاتوو دەست پێدەکات. لە خوارەوە وردەکاری هەریەک لە مۆبایلەکان خراوەتەڕوو و خوێنەربن.

Oppo Reno 7 Pro 5G

مۆبایلەکە بەرزترین تایبەتمەندی لەنێو زنجیرەکەدا لەخۆدەگرێت. بەچیپسێتی Dimensity 1200 بەهێز کراوە و بژاردەی ڕامی 8 گێگابایت و 12 گێگابایت بەردەست دەبێت و تەنها یەک بژاردەی بیرگەی لێ بەردەست دەخرێت ئەویش 256 گێگابایتە.

روونماکەی لەجۆری AMOLEDـە بەروونی 1080p بەقەبارەی 6.55 ئینج بەتێکرایی نوێ بوونەوەی 90 هێرتز و تێکڕایی دەست لێدانی 180 هێرتز. هەروەها هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر روونما جێگیر کراوە و رووناکی ڕوونماکەی دەگاتە 800 نیت.

لەدواوەیدا دوو کامێرا لەخۆدەگرێت، سەرەکییەکەی بەروونی 50 مێگاپیکسڵە بەهەستەوەری (Sony IMX766) بەتیرەی کرانەوەی 1/1.56، کامێرای دووەم بەروونی 2 مێگاپیکسڵ بۆ ماکرۆ و کامێرای سێڵفییەکەی بەروونی 32 مێگاپیکسڵ بەهەستەوەری (Sony IMX709). لە ڕووی وزەوە، پاترییەکی 4500 ملی ئەمپێر.کاتژمێری لەسەر جێگیرکراوە کە پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا بە هێزی 65 وات دەکات. لە ڕووی نەرمەوڵاوە بەڕووکاری ColorOS 12 بنچینەکرکاو لەسەر Android 12 کاردەکات. نرخی مۆبایلەکە بۆ بژاردەی بیرگەی 256 گێگابایت و رامی 8 گێگابایت 580 دۆلارە و بۆ بژاردەی بیرگەی 256 گێگابایت و رامی 12 گێگابایت 626 دۆلار.

Oppo Reno 7

مۆبایلەکە هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی هاوشێوەی جۆری پرۆیە. لە ڕ,وی وزەوە،بەهەمان جۆری پرۆ پاترییەکی 4500 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لەخۆدەگرێت بەڵام خێرایی بارگاویکەرەوەی کەمترە کە 60 واتە. بەهەمان شێوەی جۆری پرۆ روونماکەی لە جۆری AMOLEDـە بە ڕوونی 1080p بەتێکرایی نوێ بوونەوەی 90 هێرتز، بەڵام قەبارەی بچووکترە کە 6.43 ئینجە.

ئەم جۆرەیان لەرووی کەمێراوە سێ کامێرا لەدواوەی لەخۆ دەگرێت، کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 64 مێگاپیکسڵ و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپیکسڵ و کامێرای ماکرۆ بە ڕوونی 2 مێگاپیکسڵ و هەروەها کامێرای سێڵفییەکەی بە ڕوونی 32 مێگاپیکسڵ.

مۆبایلەکە بە چیپسێتی Snapdragon 778G بەهێزکراوە و بە هەردوو بژاردەی بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت و رامی 8 گێگابایت و 12 گێگابایت بەردەست دەبێت. نرخیشی لە 422 دۆلارەوە دەست پێدەکات.

Oppo Reno 7 SE 

دوایین مۆبایلە لەزنجیرەکە و روونماکەی بەهەمان شێوەی جۆری ئاسایی قەبارەی 6.43 ئینجە لەجۆری AMOLED و بەتێکرایی نوێ بوونەوەی 90 هێرتز. پاترییەکەی بەهەمان شێوەی دوو جۆرەکەی دیکە قەبارەی 4500 مللی ئەمپێر.کاتژمێرییە، بەڵام خێرای بارگاویکەرەوەی کەمترە کە 33 واتە.

ئەم جۆرەیان بەچیپسێتی Dimensity 900 بەهێزکراوە و بەهەردوو بژاردەی بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت و بەردەست دەبێت و لە ڕووی بژاردەی ڕامەوە تەنها 8 گێگابایتی لێ بەردەست دەخرێت.

سێ کامێرا لەخۆدەگرێت لەدواوەیدا، کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 48 مێگاپیکسڵ بە هەستەوەری (Sony IMX581) و دوو کامێرای 2 مێگاپیکسڵیش بۆ ماکرۆ و قوڵی هەیە. ئەم مۆبایلە نرخی دەستپێکی بریتییە لە 510 دۆلار.

بەداخەوە ئۆپۆ تاکو ئێستا هیچ وادەیەکی دیاری نەکردووە بۆ بەردەست بوونی زنجیرەی نوێی ئۆپۆ رینۆ لە جیهاندا.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3HR2B9D
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە