لە بۆنەکەی ئەم چەند رۆژەیدا کە کۆمپانیای میدیاتێک ئەنجامیدا، نوێترین چیپسێتی خۆی نمایشکرد بەناوی Mediatek 9000. چیپسێتەکە تەواو باشتر کراوە لەڕووی CPU و GPU وISP و زیرەکی دەستکرد بەراورد بە Dimensity 1200 و قەبارەکەشی بچوکتر کراوە، کە 4 نانۆمەترە و بوو بە یەکەمین چیپسێت لە جیهاندا، کە بەو قەبارەیە بنیات نرابێت. هەروەها نوێترین ناوکی کۆمپانیای ئەی ئار ئێم کە Arm Cortex-X2ـی لەسەر جێگیرکراوە و دواین نەوەی Bluetooth لەخۆدەگرێت.
ناوکەکان بەشێوەی 1+3+4 رێکخراون، ناوکە سەرەکییەکە بەهێزترین و نوێترین ناوکی کۆمپانیای ئەی ئار ئێمە کە Arm Cortex-X2 بەخێرایی 3.05 گێگاهێرتز و سێ ناوک لە جۆری Cortex-A710 بەخێرایی 2.85 گێگاهێرتز و چوار ناوک لە جۆری Cortex-A510 بەخێرایی 1.8 گێگاهێرتز. ئەم چیپە پشتگیری لە رامی جۆری LPPDR5x دەکات بەخێرایی 7500 مێگابایت لە چرکەیەکدا.
هەرچی لە ڕووی یەکەی گرافیکەوەیە GPU، دە ناوکی جۆری Arm Mali-G710 لەخۆدەگرێت کە %20 باشتر کراوە بە بەراورد بە نەوەی پێشوتری. هەروەها لە ڕووی روونی ڕوونماوە پشتگیری روونی +FHD دەکات بە تێکڕایی نوێ بوونەوەی 180 هێرتز یان روونی +QHD تێکرایی نوێ بوونەوەی 144 هێرتز. ئەمەو میدیاتێک تایبەتمەندی raytracing SDK راگەیاند کە رێگە بە پەرەپێدەرانی یارییەکان دەدات تا روونی یارییەکان بەرز بکەنەوە بەشێوەیەک نزیک لە یارییەکانی کۆمپیوتەر.
نەوەی حەوتەمی ISPی لەسەر جێگیرکراوە کە پشتگیری ڤیدیۆی 18-bit دەکات بەروونی 4K و پشتگیری لە تایبەتمەدی HDR. هەروەها توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی 4K HDR لەسێ کامێرای جیاوازەوە بەروونی 32 مێگاپیکسڵ هەیە و پشتگیری لە تاک کامێرای 320 مێگاپیکسڵ دەکات.
مۆدێمی 3GPP Release-16 5G Modem لەسەر جێگیرکراوە کە خێرای دابەزاندنی دەگاتە 7 گێگابایت لە sub-6Ghz، بەڵام mmWave لەخۆ ناگرێت.
لەڕووی پەیوەندییەکانەوە پشتگیری هەریەک لە Bluetooth 5.3 و Wi-Fi 6E 2×2 و Wireless Stereo Audio, و Beidou III-B1 C GNSS.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3FxNBvm
via IFTTT