سامسۆنگ بووە یەکەمین کۆمپانیا کە ڕامی جۆری LPDDR5x پەرەپێبدات. ڕامەکە باشترکراوە لە رووی خێرایی و توانا بە بەراورد بە رامی LPDDR5، هەروەها بەرێژەی %20 وزە کەمتر بەفیرۆدەدات.
ڕامەکە خێراییەکی 8.5 گێگابتە لە چرکەیەکدا، لەکاتێکدا نەوەی پێشووتری خێراییەکەی 6.5 گێگابت بوو. هەروەها بەقەبارەی 14 نانۆمەتر بنیاتنراوە و ٢٠% کەمتر وزە لە چاو نەوەی پێشتری بەکاردەهێنێت و بژاردەی تاکو 64 گێگابایتی لێ بەردەست دەخرێت.
لە کۆتاییدا سامسۆنگ ئاماژەشی بەوە کرد کە لە کۆتایی ئەم ساڵدا دەست دەکرێت بە بەرهەمهێنانی، بەڵام هیچ رێکەوتێکی بۆ بەردەست بوونی لە جیهاندا دیاری نەکردوە.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/31LNnSR
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..