مۆبایلی Infinix Note 11S بە ڕوونمای 120 هێرتز و بارگاویکەرەوەی 33 واتی نمایشکرا

لە دوای چەند هەواڵێکی دزەپێکراو لە چەند مانگی رابردوودا لەسەر مۆبایلەکە، لە کۆتاییدا ئینفنیکس نوێترین مۆبایلی لە زنجیرەی Infinix Note 11 لەوڵاتی تایلەند نمایشکرد.

مۆبایلەکە خاوەنی روونمایەکی LCDـییە بە قەبارەی 6.95 ئینج بەروونی +FHD بە تێکڕایی نوێبووونەوەی 120 هێرتز و تێکڕایی دەست لێدانی 180 هێرتز.

خاوەن کامێرایەکی سێڵفییە بەروونی 16 مێگاپیکسڵ، و لە دواوەیدا خاوەنی سێ کامێرایە، کە کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و دوو کامێرای 2 مێگاپیکسڵیش بۆ ماکرۆ و قوڵی هەیە.

مۆبایلەکە بە چیپسێتی Helio G96 بەهێزکراوە و تەنها بەیەک بژاردەی بیرگە و ڕام بەردەست دەخرێت کە بیرگەی 128 گێگابایت لەجۆری  UFS 2.2 و ڕامی 8 گێگابایتە.

لە ڕووی وزەوە، پاتریەکی 5000 مللی.ئەمپێر کاتژمێری لەخۆدەگرێت و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا بەهێزی 33 وات دەکات. هەستەوەری پەنجەمۆری لە لانەنیشت جێگیرکراوە و دەرچەی هێدفۆن جاک و بیرگەی دەرەکی SD Card لەخۆدەگرێت.

دەربارەی نرخی، مۆبایلەکە تێچووی 210 دۆلارە و ئێستا لە وڵاتی تایلەند بەردەستە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3ovtuY3
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە