تایبەتمەندییە پێویستەکانی کۆمپیوتەر بۆ بەکارخستنی یاری Call of Duty: Vanguard بڵاوکرایەوە

لەگەڵ نزیکبوونەوەمان لە بڵاوکردنەوەی یاری Call of Duty:Vanguard، کەوا بریارە لە 5ـی ئەم مانگە لەسەر کۆمپیوتەر و کۆنسوڵەکان بڵاوبکرێتەوە، کۆمپانیای Activision و ستۆدیۆی پەرەپێدەری یارییەکە Sledghammer Games تایبەتمەندی پێویستی کۆمپیوتەرییان بڵاوکردەوە. تا ڕادەیەک کەمترین تایبەتمەندی کۆمپیوتەر بۆ بەکارخستنی یارییەکە گونجاوە، بەڵام کارپێکردنی یارییەکە بە جۆرایەتی Competitive و 4K Ultra لەوانەی هەموو کەسێک بەدەستی نەهێنێنت.

نزمترین تایبەتمەندی بۆ بەکارخستنی یارییەکە لەسەر کۆمپیوتەر:

سیستەمی وەگەڕخەر: Windows 10 64-bit
پرۆسێسەر:لە ئینتێڵ Intel Core i3-4340 بۆ ئەی ئێم دی AMD FX-6300
گرافیك کارد: لە ئینڤیدیا Nvidia GeForce GTX 960 لە ئەی ئێم دی AMD Radeon RX 470
ڕام: 8 گێگابایت
بیرگە:36 گێگابایت (تەنها مۆدی زوومبی و فرەیاریزانی Muliplayer)
ڤی ڕام: 2 گێگابایت

تایبەتمەندی پێشنیارکراو بۆ بەکارخستنی یارییەکە لەسەر کۆمپیوتەر:

سیستەمی وەگەڕخەر: Windows 10 64-bit یان Windows 11 64-bit
پرۆسێسەر: لە ئینتێڵ Intel Core i5-2500K لە ئەی ئێم دی AMD Ryzen 5 1600X
گرافیک کارد: لە ئینڤیدیا Nvidia GeForce GTX 1060 لە ئەی ئێم دی AMD Radeon RX 580
ڕام: 12 گێگابایت
بیرگە: 61 گێگابایت
ڤی ڕام: 4 گێگابایت

تایبەتمەندی پێشنیارکراو بۆ بەکارخستنی یاریەکە بە جۆرایەتی Cometitive لەسەر کۆمپیوتەر:

سیستەمی وەگەڕخەر: Windows 10 64-bit یان Windows 11 64-bit
پرۆسێسەر: لە ئینتێڵ Intel Core i7-8700K لە ئەی ئێم دی AMD Ryzen 7 1800X
گرافیک کارد: لە ئینڤیدیا Nvidia GeForce RTX 2070 یان RTX 3060 Ti لە ئەی ئێم دی AMD Radeon RX 5700XT
ڕام: 16 گێگابایت
بیرگە: 61 گێگابایت
ڤی ڕام: 8 گێگابایت

تایبەتمەندی پێشنیارکراو بۆ بەکارخستنی یارییەکە بە جۆرایەتی 4K Ultra لەسەر کۆمپیوتەر:

سیستەمی وەگەڕخەر: Windows 10 64-bit یان Windows 11 64-bit
پرۆسێسەر: لە ئینتێڵ Intel Core i9-9900K لە ئەی ئێم دی AMD Ryzen 9 3900X
گرافیک کارد: لە ئینڤیدیا GeForce RTX 3080 لە ئەی ئێم دی AMD Radeon RX 6800XT
ڕام: 16 گێگابایت
بیرگە: 61 گێگابایت
ڤی ڕام: 10 گێگابایت

هەروەها کۆمپانیا ڕایگەیاند ئەو کەسانەی یارییەکەیان بە داواکاری پێشوەخت کریوە، دەتوانن لە بەیانییەوە یارییەکە دابگرنە ناو کۆمپیوتەر و کۆنسوڵەکان.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2ZPjIHe
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە