بە فەرمی بیستۆکی Beats Fit Pro بە پشتگیری کردن لە تایبەتمەندی لابەری ژاوەژاو و Spatial Audio نمایشکرا

کۆمپانیای بیتسی سەر بە کۆمپانیای ئەپڵ بە فەرمی بیستۆکی Beats Fit Pro نمایشکرد. بیستۆکەکە پشتگیری لە تایبەتمەندی Spatial Audio دەکات کە دەتوانرێت سودی لێوەربگریت بۆ گوێگرتن لە یاری و فیلم و میوزیک،و لە هەمان کاتیشدا پشتگیری لە تایبەتمەندی لابەری ژاوەژاو (ANC)ـیش دەکات. بەهەمان چیپسێتی AirPodsـەکان بەهێزکراوە، کە چیپسێتی Apple H1ـە، و هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی AirPodsـیش لەخۆ دەگرێت، وەک Audio Sharing، کە رێگەت پێدەدات دوو هێدسێت پەیوەستی هەمان مۆبایل بکەیت.

لە ڕووی بەرگەگرتنەوەش توانای بەرگەگرتنی 6 کاتژمێری هەیە بە کاراکردنی ANCـی و 7 کاتژمێر بەرگەگرتن بەبێ کاراکردنی تایبەتمەندییەکە. هەروەها کەیسەکەیشی توانای سێ جار بارگاوی کردنەوەی بیستۆکەکەی هەیە و کەیسەکە دەتوانرێت لە رێگەی USB-C بارگاوی بکەیتەوە. ئەمانە و بوونی پشتگیری کردن لە ئەپەکانی هەردوو سیستەمی وەگەڕخەری Android و iOS.

دەربارەی نرخ و رێکەوتی بەردەست خستنی بیستۆکەکە، نرخی بریتی دەبێت لە 200 دۆلار و ئێستا داواکاری پێشوەختەی دەستی پێکردووە و لە 5ـی ئەم مانگە لە ئەمریکا بەردەست دەبێت و تاکو ئێستا هیچ ئاماژەیەک نەکراوە بە بەردەست خستنی لە وڵاتانی دیکە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2ZKsQNi
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە