ڤیڤۆ بە بێدەنگی لە چین تایبەتمەندی مۆبایلی Vivo S10e ئاشکراکرد کە لە چەشنی مۆبایلە ئاست مام ناوەندەکانە. ئەم مۆبایلە روونمایەکی بە قەبارەی 6.62 ئینجی هەیە لە جۆری AMOLED بە روونی +FHD و روونماکەی نۆچێک لە خۆدەگرێت کە کامێرای سێڵفییەکەی تێدا جێگیرکراوە بە روونی 32 مێگاپیکسڵ. لە دواوە خاوەن سێ کامێرایە کامێرای سەرەکی بە روونی 64 مێگاپیکسڵ، هەروەها کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و کامێرای قووڵی بە روونی 2 مێگاپیکسڵ.
ئەم مۆبایلە بەهێزکراوە بە چیپسێتی Dimensity 900 و هەروەها بە بژاردەی ڕامی 8 گێگابایت و هەردوو بژاردەی بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت بەردەست دەبێت. ئەمە و بوون پاترییەکی قەبارە 4,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری کە پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 44 وات دەکات.
دەربارەی نرخەکەی، ڤیدیۆ بۆ ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت نرخی 373 دۆلار جێگیرکردووە و بۆ ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت نرخی بریتییە لە 404 دۆلار. هەروەک داواکاری پێشوەختەی لە 20ی ئەم مانگە لە چین دەست پێدەکات.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3vs41S9
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..