کواڵکۆم هەریەک لە Snapdragon 480 Plus و 695 و 778G Plus و 680 5Gی بۆ مۆبایلە ئاست نزم و مامناوەندەکان ڕاگەیاند

کواڵکۆم هەریەک لە Snapdragon 480 Plus و 695 و 778G Plus و Snapdragon 680 5G ی بۆ مۆبایلە ئاست نزم و مامناوەندەکان ڕاگەیاند.

Snapdragon 778 Plus 5G

لە بەهێزترینیانەوە دەست پێدەکەین کە snapdragon 778 Plus 5Gـە و لە نەوەی پێشوتری خۆی باشترکراوە لە ڕووری یەکەی ناوەندی (CPU) و یەکەی گرافیک (GPU). هەروەها لەسەر بناغەی 6 نانۆمەتری بنیات نراوە. هەمان ناوکی چیپسێتی Snapdragon 778 لەخۆ دەگرێت کە Kyro 670ـیە، بەڵام خێراییەکەی بەرزکراوەتەوە لە 2.4 گێگاهێرتزەوە بۆ 2.5 گێگاهێرتز. لەرووی GPUـش هەمان ناوکی نەوەی پێشوتری بۆ بەکارهێنراوەتەوە کە Adreno 642Lـە، بەڵام کواڵکۆم ئاماژە بەوە دەکات کە %20 باشتر کراوە.

تایبەتمەندی ژیری دەستکرد (AI)ـی لە خۆدەگرێت و هەروەها مۆدێمی X53 5G لەسەر جێگیرکراوە و چیپسێتەکە سێ پرۆسێسەری ISPـی لەخۆدەگرێت لەجۆری (Spectra 570L)، کە ئەمەش وادەکات بە یەکجار ڤیدیۆ و وێنە لە سێ کامێرای جیاوازەوە بگیرێت.

Snapdragon 695 5G

دەربارەی ئەم چیپسێتەش باشترکراوە بە بەراورد بە چیپسێتی Snapdragon 690. لەڕووی یەکەی ناوەندییەوه (CPU)ـی چیپسێتەکە ناوکی Kyro 660ـی لەسەر جێگیر کراوە بەخێرایی 2.2 گێگاهێرتز بەڕێژەی %15 باشترە بە بەروارد بە نەوەی پێشوتری و هەروەها لەڕووی یەکەی گرافیک (GPU)ـی ناوکی Adreno 619ـی لەسەر جێگیرکراوە کە بە بەراورد بە نەوەی پێشوتری %30 توانای باشترکراوە.
هەروەها لە ڕووی پەیوەندییەوە پشتگیری mmWave 5Gـی دەکات.ئەوەی کە لە هەمووی گرینگتره بۆ وزە بەفیڕۆدان بریتییە لە قەبارە کە قەبارەی چیپسێتەکە 6 نانۆمەترییە و وزەیەکی کەمتر بەفیڕۆ دەدات.

Snapdragon 680 5G 

چیپسێتەکە بەقەبارەی 6 نانۆمەتر بنیاتنراوە. لەڕووی یەکەی ناوەندی (CPU) ناوکی Kryo 265 لەسەر جێگیرکراوە و هەروها لەڕووی یەکەی گرافیک (GPU) Adreno 610 لەسەر جێگیرکراوە. هەروەک بوونی مۆدێمی X11 LTE و پشتگیری کردنی لە QC3. هەروەها چیپسێتەکە سێ پرۆسێسەری ISPـی لەخۆ دەگرێت لەجۆری (Spectra 246) و ئەمەش وادەکات بە یەکجار ڤیدیۆ و وێنە لە سێ کامێرای جیاوازەوە بگیرێت. ئەم جۆرەیان پشتگیری ڕوونی ڕوونمای +FHD بەتێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز دەکات.

Snapdroagon 480 Plus 5G 

بەهەمان شێوەی چیپسێتی Snapdragon 778G Plus 5G توانای باشتر کراوە بە بەراورد بە چیپسێتی Snapdragon 480 کە لە سەرەتای ئەمساڵ ڕاگەیەندرا. لەڕووی یەکەی ناوەندی (CPU) هەمان ناوکی نەوەی پێشوتری لەسەر جێگیر کراوە کە Kryo 460ـە، بەڵام خێرایی لە 2 گێگاهێرتزەوە بۆ 2.2 گێگاهێرتز بەرزکراوەتەوە. لەڕووی یەکەی گرافیکیشەوە Adeno 619 لەخۆدەگرێت. مۆدێمی X51 5G لەسەر جێگیرکراوە و چیپسێتەکە سێ پرۆسێسەری ISPـی لەخۆدەگرێت لەجۆری (Spectra 345) و پشتگیری روونی روونمای +FHD بە تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز دەکات و هەروەها پشتگیری +QC4 دەکات.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3EkNkew
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە