تەلەفزیۆنی زیرەکی Redmi TV X 2022 بە دوو قەبارەی جیاواز و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز نمایشکرا

شاومی زنجیرەیەکی دیکەی لە تەلەفزیۆنی Redmi Smart TV X لە چین نمایشکرد. تەلەفزیۆنەکان بە قەبارەی 55 ئینج و 65 ئینج و بە ڕوونی 4K پشتگیری لە تێکرایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز دەکەن، و دۆخی تایبەت لە خۆدەگرن بۆ سەیرکردنی یارییە وەرزشییەکان یان بۆ ئیش پێکردنی یاریی ئەلیکترۆنییەکان. هەروەها ئێکس بۆکس پێشنیاری تەلەفیزیۆنەکەی کردووە بۆ کۆنسوڵەکانی خۆی. پشتگیری هەریەک لە HDR و Dolby Vision و MEMC و DCI-P3 بەڕێژەی %94 و تێکڕایی نوێ بوونەوەی گۆڕاوی VRR و تێکرایی وەڵامدانەوەی 4ms دەکەن.

تەلەفزیۆنەکان چیپسێتێکییان لەسەر جێگیرکراوە کە هەڵگری چوار ناوکی Cortex-A73ـە. هەروەها 3 گێگابایت ڕام و 32 گێگابایت بیرگە لە خۆ دەگرن. ئەمەو بوونی چوار بڵندگۆی 12W و بەپشتگیری لە Dolby Atmos. کار بە سیستەمی MIUI 3 for TV دەکەن و کۆمەڵێک دەرچە لە خۆ دەگرن، وەکو، 3x HDMI 2.1 و 2x USB-A,Ethernet و AV Input و Antenna و S/PDIF لە خۆدەگرن.

نرخی تەلەفزیۆنەکان لە چین بۆ قەبارەی 55 ئینج بریتییە لە 420 دۆلار و بۆ قەبارەی 65 ئینج بریتییە لە 650 دۆلار. ئەم زنجیرە تەلەڤیزیۆنە لە رێکەوتی 31 ـی ئەم مانگە لە چین بەردەست دەبێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2Z9NBSm
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە