بە فەرمی زنجیرە مۆبایلی Redmi Note 11 نمایشکرا و جۆرە ئاست بەرزەکەی پشتگیری 120 وات دەکات

لە کۆتاییدا ئەمرۆ شاومی زنجیره مۆبایلی Redmi Note 11 لە چین نمایشکرد، کە لە سێ مۆبایل پێکدێن و ئەوانیش جۆری ئاسایی و پرۆ و پرۆ پڵەسن. هەردوو جۆری پرۆیەکە لە هەموو تایبەتمەندییەکان هاوشێوەن جگە لە پاتری و بارگاویکەرەوەیان نەبێت.

Redmi Note 11 Pro و  Redmi Note 11 Pro+

هەردوو مۆبایلەکە روونمایەکی جۆری AMOLEDـیان لەسەر جێگیر کراوە بەقەبارەی 6.67 ئینج بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و تێکڕای دەست لێدانی 360 هێرتز. لە دواوەشییان سێ کامێرا لە خۆدەگرن:

  • کامێرای سەرەکی بە روونی 108 مێگاپیکسڵ بە هەستەوەری Samsung HM2 کە هەمان هەستەوەری مۆبایلی Redmi Not 10 پرۆیە.
  • کامێرای گۆشە فراوان بەروونی 8 مێگاپیکسڵ
  • کامێرای Telemacro بەروونی 2 مێگاپیکسڵ
  • هەروەها کامێرای سێڵفی بەروونی 16 مێگاپیکسڵ.

هەروەک هەردوو مۆبایلەکە بە چیپسێتی Dimensity 920 بەهێزکراون و بە بژاردەی ڕامی 6 گێگابایت و 8 گێگابایت و بژاردەی بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت بەردەست دەخرێن.

لەهەمووی سەرسوڕهێنەرتر ئەوەیە کە جۆری پرۆ پڵەس پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی 120 وات دەکات، کە توانای هەیە تەواوی پاترییەکەی کە 4500 مللی ئەمپێر.کاتژمێرە تەنها لەماوەی 15 خولەک بارگاوی بکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش شاومی لەکاتی نمایشەکەدا تاقیکردەوە و پاتری مۆبایلەکەی لەماوەی 15 خولەک و 5  چرکەدا بارگاوی کردەوە. لە بەرامبەردا، جۆری پرۆش پاترییەکی بە قەبارەی 5,160 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لەخۆدەگرێت و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی  67 وات دەکات.

ئەم دوو مۆبایلە لە ڕووی دەنگەوە، خاوەنی بڵندگۆی جۆری Stero و لەلایەن کۆمپانیای JBLـەوە دابین کراوە.

Redmi Note 11

جۆری ئاسایی روونمایەکی LCD بەقەبارەی 6.6 ئینجی لەسەر جێگیرکراوە بەروونی +FHD و تیکرای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز.

هەروەها لە دواوەیدا دوو کامێرا لەخۆ دەگرێت:

  • کامێرای سەرەکی بەروونی 50 مێگاپیکسڵ
  • کامێرای گۆشە فراوان بەروونی 8 مێگاپیکسڵ
  • کامێرای سێڵفی بەروونی 16 مێگاپیکسڵ.

بەچیپسێتی Dimensity 810 بەهێز کراوە و  بە بژاردەی ڕامی 4 گێگابایت و 6 گێگابایت و 8 گێگابایت بژاردەی بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت بەردەست دەخرێت.

پاترییەکی 5000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لەسەر جێگیرکراوە و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی 33 وات دەکات کە توانای هەیە تەواوی پاترییەکە لەماوەی 62 خولەک بارگاوی بکاتەوە. هەروەها هەستەوەری پەنجۆمۆری لە لاتەنیشت جێگیر کراوه و دەرچەی هێدفۆن جاک و IR Blaster لەخۆدەگرێت.

جۆری ئاسایی لە ڕێکەوتی 1ـی مانگی داهاتوو دەست بە فرۆشتنی دەکرێت بە نرخی دەستپێکی 187 دۆلار. سەبارەت بەهەردوو پرۆکەش لە ڕێکەوتی 5ـی مانگی داهاتوو دەست دەکرێت بە فرۆشتنیان و جۆری پرۆ نرخی دەستپێکی بریتییە لە 265 دۆلار و جۆری پۆر پڵەس نرخی دەستپێکی 310 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3bhc62W
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە