بە فەرمی هەردوو مۆبایلی Realme GT Neo 2T و Realme Q3s لە چین نمایشکران

ریەڵمی لە چین دوو مۆبایلی نوێی نمایشکرد. یەکەمیان Realme Q3s لە چەشنی مۆبایلە ئاست مامناوەندەکانە کە ئەندامێکی دیکەیە لە خێزانی Q3، دووەمیشیان بریتییە لە مۆبایلی Realme GT Neo 2T کە تایبەتمەندی بەرز لەخۆدەگرێت، بۆ نمونە بوونی تێکرای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و چیپی Dimensity 1200.

 

Realme GT Neo 2T

خاوەنی روونمایەکی Amoledـە بە قەبارەی 6.43 ئینج بە تێکرایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز. مۆبایلەکە چیپسێتی Dimensity 1200 لەسەر جێگیرکراوه و بە هەردوو بژاردەی ڕامی 8 گێگابایت 12 گێگابایت و بە هەردوو بژاردەی بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت بەردەست دەخرێت.

ئەمانە و بوونی سێ کامێرا لە پشتەوەی مۆبایلەکە، کە کامێرای سەرەکی 64 مێگاپیکسڵە و کامێرای گۆشە فراوانەکەی 8 مێگاپیکسڵ و کامێرای ماکرۆ 2 مێگڵپیکسڵ. لە پێشەوەیشی کامێرایەک جێگراکراوە کە ڕوونیەکەی 16 مێگاپیکسڵە.

ئەم مۆبایلە پاترییەکی قەبارە 4,500 مللی ئەمپێر.کاتژمێری تێدا جێگیرکراوە و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا بە هێزی 65 وات دەکات.

نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 بریتییە لە 327 دۆلاری ئەمریکی، و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت نرخی 504 دۆلاری ئەمریکی دەبێت. داواکاری پێشوەختەی دەستی پێکردووە و لە ڕێکەوتی 1ی مانگی داهاتوو بۆ هەمووان بەردەست دەکرێت.

Realme Q3s

مۆبایلیلێکی دیکەیە لە چەشنی مۆبایلە ئاستمام ناوەندەکانی کۆمپانیاکە، کە خاوەن روونمایەکی LCD بە قەبارەی 6.6 ئینج بە روونی +FHD بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 144 هێرتز.

چیپسێتی سناپدراگۆن 778G لەسەر جێگیر کراوە و بە هەردوو بژاردەی 6 گێگابایت و  8 گێگابایت و هەردوو بژاردەی بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت بەردەست دەخرێت.

مۆبایلەکە لە دواوە خاوەنی سێ کامێرایە، کامێرای سەرەکی بەروونی 48 مێگاپیکسڵ و دوو کامێرای 2 مێگاپیکسڵی بۆ ماکرۆ و قوڵی و کامێرای سێڵفییەکەی بە ڕوونی 16 مێگاپیکسڵ.

مۆبایلەکە خاوەن پاترییەکی 5000  مللی ئەمپێر.کاتژمێرییە و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا بە هێزی 30 وات دەکات.

نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت 250 دۆلاری ئەمریکییه و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت نرخی 320 دۆلاری ئەمریکییە. بەهەمان شێوەی مۆبایلی Realme GT Neo 2T داواکاری پێشوەختەی دەستی پێکردووە و لە ڕێکەوتی 1ی مانگی داهاتوو بۆ هەمووان بەردەست دەکرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3G6BAy3
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە